لە سەلاحەدین دوو بارەگای حەشدی شەعبی بۆردوومان کران

05-04-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە پارێزگای سەلاحەدین بارەگای دوو لیوای جیاوازی حەشدی شەعبی بۆردوومان کران، کە یەکێکیان لە سنووری قەزای خورماتوو بووە.
 
یەکشەممە 5ی نیسانی 2026، یاسین داوودی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بارەگایەکی فیرقەی چوار، لیوای 52ی حەشدی شەعبی لە گوندی پارەپارە لە سنووری قەزای خورماتوو بۆردوومان کراوە."
 
لیوای 52ی حەشدی شەعبی سەر بە رێکخراوی بەدرە و مەهدی تەقی ئامرلی فەرماندەیەتی.
 
سەرچاوەیەکی ئەمنیی باڵا لە پارێزگای سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بارەگای لیوای 31ی حەشدی شەعبی لە دەوروبەری قەزای بێجی بۆردوومان کراوە، بەڵام زیانەکانی نەزانراوە."
 
لیوای 31ی حەشدی شەعبی سەر بە گرووپی ریسالیوونە کە عەدنان شەحمانی ئەمینداری گشتییەتی.
 
لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ی شوباتەوە، نزیکەی 90 جار بۆردوومانی بارەگای هێزە جیاوازەکانی حەشدی شەعبی کراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عەلی فالح زەیدی سامانەکەی ئاشکرا کرد و وەزیرەکانیشی ئاگادار کردەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەروەت و سامانی خۆی ئاشکرا کرد و رادەستی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی کرد؛ داواش لە وەزیرەکانی دەکات لە ماوەی هەفتەیەکدا هەمان هەنگاو بنێن.