یەکەم کاروانی هاوکاریی پیرۆزگەى عەباسیی عێراق رەوانەی ئێران کرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پیرۆزگەى عەباسیی شیعەکان لە عێراق، یەکەم کاروانی کەمپەینی هاوکارییەکانی بۆ هاووڵاتیانى کۆماری ئیسلامیی ئێران رەوانە کرد کە نزیکەی 700 تۆنە.
 
یەکشەممە 5ی نیسانی 2026، عەلی بەدری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پیرۆزگەى عەباسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ یەکەم کاروانی هاوکارییەکانمان لە چوارچێوەی کەمپەینی هاوکاریی گەلی ئێران رەوانەی ئەو وڵاتە کرد، کە بەهۆی رووداوەکانی ئەم دواییەی ئێرانەوە زەرەرمەند بوون."
 
عەلی بەدری رایگەیاند: هاوکارییەکان 690 تۆن بووە کە بە 38 بارهەڵگر رەوانەی ئێران کران، 670 تۆنی خواردن و 20 تۆنى دەرمان بووە.
 
 پیرۆزگەى عەباسی، دامەزراوەیەکی ئایینیی شیعەکانە لە کەربەلا، کە ناوەکەی لە ئیمام عەباس، یەکێک لە کوڕانی ئیمام عەلی وەرگیراوە.
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنى پیرۆزگەى عەباسی گوتی:"ئەو کاروانە هاوکارییە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق رەوانەی ئێران دەکرێت".
 
لە 24ی ئادارەوە کەمپەینی پیرۆزگەى عەباسی لە عێراق بۆ هاوکاریی گەلی ئێران دەستی پێکرد، کە لەلایەن لیژنەی بەهاناوەچوونی سەر بەو دامەزراوەیەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
 
جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ی شوباتەوە دەستی پێکردووە، بەهۆیەوە هاووڵاتیانی هەندێک لە شارەکانی ئەو وڵاتە تووشی زەرەر و زیان بوون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زەوییەکی بەگەنم داچێندراو

وەزارەتی بازرگانیی عێراق پلانی وەرگرتنی گەنمی 2026 رادەگەیێنێت

گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، بۆ وەرزی نوێی وەرگرتنی گەنمی ساڵی 2026، سیستمێکی نوێی ئەلیکترۆنی بۆ نۆرەگرتنی بارهەڵگرەکان پەیڕەو دەکرێت و هاوئاهەنگیی تەواو لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ کراوە بۆ ئەوەی رێگری لە قەرەباڵخی بکرێت.