گالەری

05-07-2017
10 Photos
زەردەشت خان

رووداو - خازر

دوای پێنج مانگ کارکردن، ئەمڕۆ جارێکی دیکە پردی خازر کرایەوە، کە موسڵ و هەولێر پێکەوە دەبەستێت.

کۆتایی ساڵی 2014 داعش پردەکەی تەقاندەوە، پێنج مانگ پێش ئێستاش کارکردن لە پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی دەستیپێکرد. ئەمڕۆ (5-7-2017) بە ئامادەبوونی مەهدی عەللاق، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر و نەوفەل حەمادی، پارێزگاری نەینەوا کرایەوە.

پردی خازر لەسەر بودجەی پارێزگاکان نۆژەنکراوەتەوە، بڕی ملیارێک و 800 ملیۆن دیناری تێچووە.

پردەکە دەکەوێتە سەر ئاوی خازر، 120 مەتر درێژە و شاری هەولێر و موسڵ بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود