رووداو دیجیتاڵ
وەزیرى موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر پەیامێکى رێبەرەکەى بۆ لایەنگرانى ئەو رەوتە بڵاوکردەوە، کە تێیدا بەناوى سەدرەوە داوا دەکات خۆپێشاندانى "خێرا" لە گۆڕەپانى تەحریر بکەن. هەر دوای داواکە بە چەند خولەکێک خۆپێشاندان دەستیپێکرد. بەڵام دواتر جارێکی دیکە وەزیرەکەی سەدر تویتێکی دیکەی کرد و داوای لە خۆپێشاندەران کرد گۆڕەپانەکە جێبهڵێن و بە چەند خولەکێک گۆڕەپانەکە چۆڵبوو.
5ـی تشرینى دووەمی 2023، ساڵح محەممەد عێراقى، وەزیرى موقتەدا سەدر ئەو پەیامەى بڵاوکردەوە کە تێیدا لە زمانى سەدرەوە داوای کردووە کە بە "خێرایی" بەرەو گۆڕەپانى تەحریر بەڕێبکەون بۆ سەرکۆنەکردنى "ئاشتییانەى"سەردانى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بۆ عێراق.
5ـی تشرینى یەکەمى 2023، ئەنتۆنى بلینکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران کۆبوونەوە.
وەزیرەکەى سەدر لە پەیامەکەیدا داوایکردووە کە وێنەى جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل بسووتێنن، کە جۆبایدنى بە "خەڵەفاو" و نەتەنیاهووى بە "بۆگەن" وەسفکردووە، کە بەپێى پەیامەکە لە پشت هێرشکردنە سەر شارى غەززەى فەلەستینەوە بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ