27 Photos
رووداو - گوندی سەھلچ لە باکووری تەلەعفەر
زیاتر لە 500 خێزان لە تەلەعفەر و گوندەکانی دەورەبەرییەوە خۆیان گەیاندە سەنگەرەکانی پێشمەرگە.
ئەیوب نەسری، پەیامنێری رووداو رایگەیاند "چەند رۆژێکە خەڵکی تەلەعفەر کە ژمارەیەکی زۆر پیر، پەککەوتە و منداڵیان لەگەڵدایە، لە تەلەعفەر و گوندەکانی دەوروبەرییەوە هەڵدێن و خۆیان دەگەیەننە سەنگەرەکانی پێشمەرگە".
پەیامنێری رووداو هەروەها گوتی "ئەو ئاوارانە دەڵێن ژیان لەژێر دەستی داعش سەخت بووە و، زیاتر گللەیی ئەوەیان هەیە ماددە خۆراکییەکان گران بوون، دەشڵێن نرخی دەبەیەک رۆنی زەیت گەیشتووەتە 30 هەزار دینار".
هاتنی ئاوارەکان بۆ ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە چەند رۆژێکە دەستیپێکردووە و بەردەوامە، ئاوارەکانیش دوای پشکنین دەگوازرێنەوە کەمپەکانی حەمام عەلیل.
داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار