رووداو - سەعدیە
200 خێزانی ئاوارە گەڕانەوە شارۆچکەی سەعدیە، خیزانەکان کورد، عەرەب و تورکمانن و هەر ماڵە ئاوارەیەک بۆ رووداو قسەی کردووە داوای خزمەتگوزاری، قەرەبووکردنەوە و پاراستنی ئاسایشی سەعدیە دەکات.
دوای سێ ساڵ له ئاواره‌یی و دووركه‌وتنه‌وه له زێدی خۆیان، ئه‌مڕۆ 14ـەمین كاروانی ئاواره‌كانی شارۆچكه‌ی سه‌عدیه كه له 200 خێزان پێكهاتبوون گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان.
دانیشتوویەکی سەعدیە دەڵێت "نزیكه‌ی سێ ساڵ و نیوه ئاواره‌بووین، زه‌وی و زار و خانووبه‌ره‌مان هه‌بوو هه‌موویانمان له‌ده‌ستداوه".
لایه‌نه حكومییه‌كان رایانگه‌یاند، گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌لێشاوی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان به‌رده‌وامه و هه‌موو جۆره ئاسانكارییه‌ك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی خێزانه ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان و كه‌یسه‌كه بۆ یه‌كجاره‌كی كۆتایی پێبێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ دابین ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ پێدانی به‌رده‌وامی هاوكاری و یارمه‌تییه مرۆییه‌كان، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌ك و ناوچانه‌ی دووچاری ماڵوێرانیبوون.
موسه‌ننا ئه‌لته‌میمی، پارێزگاری دیاله لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "ئه‌مڕۆ كاروانێكی دیكه‌ی سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی سه‌عدییه گه‌ڕانه‌وه و ته‌نیا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌میان لێ ماوه و له چه‌ند رۆژانی داهاتوودا هه‌موویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، هه‌روه‌ها له شه‌ش مانگی داهاتوودا پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری مه‌زن له‌م ناوچه‌یه‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كارئاسانی زیاتر بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه بكه‌ین".
وێڕای به‌سستی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌ی سه‌عدییه، هاوكات ئاواره‌كان هیوایه‌كیان هه‌یه به‌وه‌ی له واده‌یه‌كی نزیكدا دووباره ئاشنای زێدی باب و باپیرانیان ده‌بنه‌وه
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ