رووداو - بەغدا
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی پێنجشەممە دواخرا و فراکسیۆنی پارتی دوورخستنەوەی زێباری بە "پرسێکی قەومی" و بە دژایەتیکردنی کورد ناو دەبات.
موحسن سەعدون، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ رووداو دەڵێت "ئێمە تانەمان لەو کۆبوونەوەیە دا کە چەند رۆژێک پێش ئێستا بەڕێوەچوو، تێیدا گوتیان بەکۆی دەنگی پەرلەمانتاران بڕوایان بە وەڵامەکانی هۆشیار زێباری نییە، بەڵام ئێستا قەناعەت لای بەشێکی زۆر لە لایەنەکان دروستبووە، کە ئەو لێپرسینەوەیە شەخسییە و پێدەچێت ئامانجێکی سیاسیشی لە پشتەوە بێت".
دەوڵەتی یاسا ناڕاستەوخۆ پشتگیری ئەو لایەنانە دەکات کە 107 واژۆیان بۆ لێسەندەوەی متمانە لە وەزیری دارایی کۆکردووەتەوە، بەرەی چاکسازیش دەڵێت "هیچ رێککەوتنێکی سیاسی ناتوانێت رێگری لە دوورخستنەوەی وەزیرێک بکات".
مەنسوور بعێجی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە بەرەی چاکسازی دەڵێت "وەڵامەکانی وەزیری دارایی بڕواپێکراو نەبوون... ئێمە سوورین لەسەر دوورخستنەوەی هۆشیار زێباری".
فراکسیۆنە کورستانییەکان لە بەغدا کاتێک لە دەوری یەک کۆدەبنەوە و قسەی خۆش بۆ یەکدی دەکەن هیچیان کێشەیان لەگەڵ ئەوەی دیکە نییە، بەڵام لەسەر بابەتە هەستیارەکان تائێستا لێکدی تێگەیشتنێکی پێویست لە نێوانیاندا دروست نەبووە.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق نزیکەی 90 واژۆی کۆکردووەتەوە تاوەکو بابەتی باوەڕ پێکردن بە وەڵامەکانی هۆشیار زێباری هەڵبوەشێنرێتەوە و بە دەنگدانی ئاشکرا جارێکی دیکە دەنگی لەسەر بدرێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ