پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای ئازادی رادەربڕین تاوتوێدەکات

07-01-2014
بەهزاد میران
نیشانەکردن پەرلەمانی عێراق
A+ A-
رووداو-هەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک بدات و خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ چەند پرۆژە یاسایەکی دیکە ئەنجامبدات، کە دیارترینیان پرۆژەی ئازادی رادەربڕین و کوبوونەوە و خوپێشاندانی ئاشتییانەیە.

بەپێی خشتەی کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، کە لەماڵپەڕی فەرمی پەرلەمان بڵاوبووەتەوە، بریارە پەرلەمان دەنگ بۆ چەند پرۆژە یاسایەک بدات و خوێندنەوەی یەکەم و دووەمیش بۆ چەند پرۆژە یاسایەکی دیکە ئەنجامبدات. وێرای دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای ئازادی رادەربڕین و کوبوونەوە و خوپێشاندانی ئاشتییانە، ئەنجامدانی خوێندەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای دابەشکردنی زەوی و بیستانەکانی نێو دیزاینی سەرەکی شاری بەغدا و شارەوانییەکانی و پرۆژە یاسای رێزلێنان و خەڵاتکردنی زانا، نووسەر، هونەرمەندان و لێکوڵەران.

هەروەها بریارە پەرلەمان ئەمڕۆ خوێندەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی رێکخستنی سەندیکاکانی عێراق ئەنجامبدات، جگە لە ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای پەسەندکرنی هەماهەنگی لە نێوان حکومەتی عێراق و میرنشینی سعودییە دەربارەی ئاڵوگۆرکردنی  تاوانباران.

هاوکات بریارە پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای پەسەندکردنی ئاڵوگۆرکردنی تاوانباران لە نێوان حکومەتی عێراق و ئێراندا بکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە