رووداو دیجیتال
گرووپی ناسراو بە "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" رایگەیاند، لە ماوەی تەنیا 24 کاژێری رابردوودا، 21 هێرشیان کردووەتە سەر بنکە و پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە.
گرووپی "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، هێرشەکان لە رێگەی "دەیان درۆنەوە" کراون و بارەگاکانی ئەمریکایان لە عێراق و وڵاتانی دراوسێ کردووەتە ئامانج.
ئەو گرووپە چەکدارانە کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە 28ی شوباتەوە (واتە لە رۆژی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران تاوەکو ئێستا 812 هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
بەگوێرەی ئامارەکانی ئەو گرووپە، زۆرترین ژمارەی هێرش لە 17ی ئاداردا تۆمارکراوە کە 47 هێرش بووە، کەمترین هێرشەکانیان لە 12ی ئاداردا بووە کە 13 هێرش بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ