رووداو - بەغدا
فادی ئەلشەممەری سەرکردە لە هاوپەیمانیی مواتن دەڵێت، "رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و بودجە عێراق رزگار دەکات لە تەنگژە داراییەکان، چونکە پێشووتر عێراق بێ بەرامبەر پشکی 17 % ی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەدا". هۆشداریشیدا لە وشکبوونی بیرەنەوتەکانی کەرکووک.
شەممەری لە میانی بەشداریکردنی لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی عێراقی گوتی: "ئەو رێککەوتنە، هەرێمی کوردستانی پابەند کرد بە پێدانی 250 هەزار بەرمیل نەوت بۆ حکومەتی عێراق، هەروەها 100 هەزار بەرمیل نەوتیش بۆ پشکی نێوخۆیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پشکی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت".
شەممەری دەڵێت: "بەگوێرەی ئەو رێککەوتنە، عێراق رۆژانە 3.3 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، ئەو ژمارەیەش دەتوانێت عێراق لە تەنگژە داراییەکان رزگار بکات". گوتیشی: " 17%ی بودجەی عێراق بەبێ بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان دەدرا لە رابردوودا، بەڵام ئێستا بەرامبەر رێککەوتنێکەو هەرێمی کوردستان پارەی نەفەقاتی بنچینەیی دەدات".
رۆژی سێشەممە (2-12-2014) حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق رایانگەیاند كە لەسەر هەناردەكردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی كوردستان و ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی كەركووك لە رۆژێكدا بە چاودێری بەغدا رێككەوتن بەرامبەر بە ناردنی پشكی 17%ی كوردستان لە بودجەی فیدراڵی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ