رووداو - ئاژانسەکان
لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە قەزای ئەبوغرێب لە رۆژئاوای بەغدا، دوو کەس كوژران و 9 کەسی دیکە برینداربوون.
سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکان رایگەیاند،" بۆمبەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە لە بازاڕێکی فرۆشتنی غاز تەقیوەتەوە، دواتر هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە ناوچەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەو گواستنەوەی قوربانیان بۆ نەخۆشخانە".
هەر ئەمڕۆش لە باکووری بەغدا، چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی شوعلە و بەو هۆیەش سەرپەرشتیارێکی پەروەردەیی کوژراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ