رووداو دیجیتاڵ
ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی دیاریکردنی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی وەکو رێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران و "ئاڵاهەڵگری بەرەی بەرگری لە جیهاندا" دەکات.
رۆژی دووشەممە 9ـی ئاداری 2026، ئەبو حوسێن حەمیداوی رایگەیاند: "دەستنیشانکردنی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی وەکو رێبەر، بەڵگەیەکی دیکەیە لەسەر وردبینی و دووربینیی قووڵی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری بۆ قەبارەی ئەو ئاستەنگە چارەنووسسازانەی لە ململانێ لەگەڵ ستەمکاریی جیهانی رووبەڕووی ئوممەت بوونەتەوە."
ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق، رێبەرە نوێیەکەی ئێرانی بە کەسایەتییەکی "لێهاتوو و شایستە" بۆ هەڵگرتنی ئەم "ئەمانەتە گەورەیە لەم قۆناخە سەختەدا" وێنا کرد و ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو "باشترین جێنشینە بۆ باشترین پێشین" و پارێزەرێکی دەستپاکە بۆ ئاڵای حەق کە لە بەرامبەر هێزە ستەمکارەکان سەر دانانەوێنێت.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری لە راگەیێندراوێکدا هەڵبژاردنی موجتەبا خامنەیی، تەمەن 56 ساڵانی وەک سێیەمین رێبەری کۆماری ئیسلامی راگەیاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ