عێراق سەرکۆنەی هەڵکوتانە سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە دەکات

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کۆنسووڵخانەی کوێت لە بەسرە دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە، حکومەتی عێراق هەموو دەستدرێژییەک لە دژی نێردە دیپلۆماسییەکان و کۆنسووڵخانەکان رەتدەکاتەوە.
 
ئەو هەڵوێستەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێنراوێکدا بوو، کە بەیانیی 8ی نیسانی 2026 بڵاوکرایەوە.
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆیەوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی تایبەتمەندی پێکهێناوە بۆ زانینی وردەکارییەکانی ئەو رووداوە، تاوەکو رێکاری یاسایی پێویست لەدژی ئەو کەسانە بگیرێتەبەر، کە لەو رووداوەدا گلاون، بۆ ئەوەی گرەنتیی دووبارەنەبوونەوە بکرێت.
 
شەوی 7ی نیسانی 2026، ژمارەیەک خۆپێشاندەر لە پارێزگای بەسرە هەڵیانکوتایە سەر کۆنسووڵخانەی کوێت لەو پارێزگایە.
 
ئەو رووداوە لەدوای بۆردوومانکردنی پێگەیەکی حەشدی شەعبی بوو لە قەزای زوبێر لە بەسرە، کە بەهۆیەوە سێ چەکداری کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقی کوژران.
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی ئەو هێرشە مووشەکییەی کرد و رایگەیاند، ئەو هێرشەی لە خاکی وڵاتێکی دراوسێوە کراوە، پێشهاتێکی مەترسیدارە و رەتکراوەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی بەغدا. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە: ئەرشیڤ

فڕۆکەوانیی سڤیلی عێراق بۆ رووداو: ئەمڕۆ بڕیار لە کردنەوەی ئاسمانی عێراق دەدرێت

لە 40 رۆژی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، عێراق بەهۆی داخستنی ئاسمانەکەیەوە 14.4 ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە، بەڵام بەهۆی ئاگربەستی دوو هەفتەیی، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیار لەکردنەوەی ئاسمانی عێراق بدرێت