موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق: دوو هەفتە هێرشەکانمان رادەگرین

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
گرووپە چەکدارەکانی عێراق، کە خۆیان بە "موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" دەناسێێنن بڕیاریان دا بۆ ماوەی دوو هەفتە هێرشەکانیان لە عێراق و ناوچەکە رابگرن، ئەو هەنگاوە هاوکات بوو لەگەڵ ئاگربەستى نێوان ئەمریکا و کۆمارى ئیسلامى ئێران.
 
ئەو بڕیارەی موقاوەمە لە راگەیێنراوێکدا بوو، کە بەرەبەیانی چوارشەممە 8ی نیسانی 2026 بڵاویکردەوە.
 
ئەو هەنگاوە لەدوای ئەوە بوو کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتە راگەیاند.
 
ئەو گرووپە لە ژمارەیەک گرووپی چەکداری شیعەی عێراق پێکهاتووە، کە وابەستەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن.
 
گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە 28ی شوباتەوە کە جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستیپێکرد، بۆ هاوکاریکردنی ئێران لە عێراق و ناوچەکە هێرشیان لەدژی بنکەکان و نێردە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کرد.
 
لە 39 رۆژی جەنگدا ئەو گرووپە بەرپرسیارێتیی 831 هێرشی گرتووەتە ئەستۆ، کە زۆربەیان بە درۆن و مووشەک لە عێراق و ناوچەکە کردوویانە.
 
گرووپەکانی سەر بە مقاوەمەی ئیسلامی بەرپرسیاریێتی زۆربەی ئەو هێرشانەیان لە ئەستۆ گرتووە، کە کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی بەغدا. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە: ئەرشیڤ

فڕۆکەوانیی سڤیلی عێراق بۆ رووداو: ئەمڕۆ بڕیار لە کردنەوەی ئاسمانی عێراق دەدرێت

لە 40 رۆژی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، عێراق بەهۆی داخستنی ئاسمانەکەیەوە 14.4 ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە، بەڵام بەهۆی ئاگربەستی دوو هەفتەیی، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیار لەکردنەوەی ئاسمانی عێراق بدرێت