گوتەبێژی حکومەتی عێراق: حکومەتەکەی نەتەنیاهوو هەوڵی لەباربردنی ئاگربەست دەدات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی عێراق بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات و هۆشداری دەدات لەوەی ''حکومەتەکەی نەتەنیاهوو بە ئەنقەست هەوڵی لەباربردنی ئاگربەست و بەردەوامیدان بە ململانێکان'' دەدات.
 
رۆژی چوارشەممە، 8ی نیسانی 2026، باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "عێراق بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دڕندانە دەکات کە سوپای داگیرکەر ئەنجامی داون و خەڵکی سڤیلی لە چەندین شاری لوبنان و لەنێویشیاندا بەیرووتی پایتەخت کردووەتە ئامانج، کە بەهۆیانەوە سەدان کەس بوونەتە قوربانی."
 
گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، "بەردەوامبوونی ئیسرائیل لەسەر ئەم رێبازە دووژمنکارییە، سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ چەسپاندنی ئاگربەست، بەڵگەیەکی روونە لەسەر پیلانگێڕییەکانی حکومەتەکەی نەتەنیاهوو بۆ شکستپێهێنانی ئاگربەست و پێشێلکردنی سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەکان و تێکدانی ئاشتیی جیهانی."
 
گوتەبێژی حکومەتی عێراق داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، رێکخراوە جیهانییەکان و وڵاتانی زلهێز کردووە کە بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵبگرن و رێگری بکەن لە ئەنجامدانی "تاوانی زیاتر"، هەروەها بە هەموو هێزێکەوە کار بکەن بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیریی پاکستان، لەسەر راگەیاندنی ئاگربەستێکی کاتی دوو هەفتەیی رێککەوتن. هەروەها بڕیارە رۆژی هەینی، 10ی نیسانی 2026، دانوستاندن لە نێوان شاندەکانی ئێران و ئەمریکا لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان دەستپێبکات.
 
بەڵام هەر ئەمڕۆ، یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رەتی کردەوە کە شەڕی دژی حیزبوڵڵا لە لوبنان بەشێک بێت لە ئاگربەستەکە و ئەمڕۆش فڕۆکەکانی ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی لوبنانیان بە چڕی بۆردوومان کرد.
 
وەزارەتی تەندروستی لوبنان دەڵێت، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان بەهۆی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیلەوە بۆ سەر وڵاتەکە، لانیکەم 80 کەس کوژراون و 200 کەسی دیکەش برینداربوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی سیستمی ئەسیکۆدا

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی عێراق: یەکخستنی رێکارەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی ستراتیژییە

بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتیی گومرگی عێراق رایدەگەیێنێت، پڕۆژەی پەیڕەوکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنیی "ئەسیکۆدا" و یەکخستنی رێکارەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان، هەنگاوێکی ستراتیژیی پێشکەوتووە بۆ بنیادنانی سیستمێکی گومرگی سەردەمیانە و یەکگرتوو لەسەر ئاستی عێراق.