یەکێتیی پیشەسازییەکانی عێراق بۆ رووداو: 25 جۆر بەرهەمی جیاواز هەناردە دەکەین

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی یەکێتیی پیشەسازییەکانی عێراق دەڵێت، 25 جۆر لە بەرهەمە خۆراکی و پیشەسازییەکان هەناردەی وڵاتانی کەنداو و چەند وڵاتێکی ئەورووپی دەکەن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ـی ئایار، عادل عەکاب بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "عێراق لەمساڵدا 25 جۆر بەرهەمی هەمەجۆری خۆراکی و پیشەسازی هەناردەی وڵاتانی دەرەوە دەکات، کە بەشێکی زۆریان بۆ وڵاتانی کەنداو و چەند وڵاتێکی ئەورووپی هەناردە دەکرێن."
 
بە گوتەی سەرۆکی یەکێتیی پیشەسازییەکانی عێراق، دیارترین ئەو بەرهەمانەی هەناردە دەکرێن ئەمانەن:  خواردنەوە گازی و وزەبەخشەکان، شەربەتی سروشتی و بەرهەمهێنراو، مرەبا، راشی، بسکویت، جۆرەکانی بەهارات، چپسی پەتاتە، بۆریی کشتوکاڵی، دەرگا و پەنجەرەی PVC، مافوور، کێبڵی کارەبایی، کاشی مۆزاییک.
 
عادل عەکاب دەڵێت، زۆرترین پاڵپشتی کەرتی پیشەسازی وڵات دەکەن و هەوڵ دەدەن بازنەی بەرهەمە پیشەسازییەکانیش فراوانتر بکەن.