وەزارەتی دارایی عێراق: قەرزی ناوخۆیی 96 تریلیۆن دینار و دەرەکیش 10 ملیار دۆلارە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

قەرزی نێوخۆیی عێراق زیاتر لە 96 تریلیۆن دینار و قەرزی دەرەکی زیاتر لە 10 ملیار دۆلاری ماوە، بەگوێرەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، نزیکەی سێ ملیار دۆلاری قەرزی پێش ساڵی 2003 لەسەر عێراق ماون.
 
میدیای فەرمیی عێراق کورتەى راپۆرتێکی وەزارەتی دارایی فیدراڵى بڵاویکردووەوە کە تایبەتە بە بڕی قەرزی نێوخۆیی و دەرەکی تاوەکو 30ی مانگی نیسانی رابردوو. 
 
ئەو راپۆرتە لەلایەن فەرمانگەی قەرزی گشتیی سەر بە وەزارەتی دارایی فیدراڵ ئامادەکراوە لەبارەی ئەو قەرزانە لە ساڵی 2023وە.
 
تێکڕای قەرزەکان لەو ماوەیەدا 46 تریلیۆن و 35 ملیار دینار بووە. بەگوێرەی ساڵەکانیش، قەرزی 2023 گەیشتووەتە 7.5 تریلیۆن دینار، لە ساڵی 2024 قەرزەکان زیادیان کردووە بۆ 17.21 تریلیۆن دینار، دواتر لە ساڵی 2025 کەمبووەتەوە بۆ 10.8 تریلیۆن دینار و لە مانگەکانی سەرەتای ئەم ساڵیش بووەتە 10.5 تریلیۆن دینار.
 
ئەو قەرزانەی حکومەت لە نێوخۆ و دەرەوە دەیکات بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی خەرجییەکانێتی لە دابینکردنی خەرجیی بەکاربردن و وەبەرهێنان.
 
بەگوێرەی راپۆرتەکە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ توانیویەتی 19.9 تریلیۆن دینار لە قەرزەکان بداتەوە، بەوەش قەرزی نێوخۆیی لە 96 تریلیۆن دیناردا ماوەتەوە، لەکاتێکدا بەگوێرەی راپۆرتەکە قەرزی کەڵەکەبووی نێوخۆیی حکومەتەکانی پێشوو لە نێوان 2024 تاوەکو 2022 گەیشتبووە 70.5 تریلیۆن دینار.
 
ئەوەی پەیوەندیدارە بە قەرزی دەرەکی، ئێستا 10 ملیار و 76 ملیۆن دۆلارە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە نێوان 2023 بۆ نیسانی 2026، دوو ملیار و 166 ملیۆن دۆلار قەرزی حکومەتەکانی پێشووى داوەتەوە.
 
راپۆرتەکە ئاماژەی بەو قەرزە کۆنانە داوە کە بەر لە ساڵی 2023 لەسەر عێراق هەبوون، کە تایبەتن بە قەرزەکانی یانەی پاریس و قەرزە بازرگانییەکانی دیکە، کە تاوەکو مانگی نیسانی 2026 کەمبووەتەوە بۆ دوو ملیار و 963 ملیۆن دۆلار، لەکاتێکدا قەرزی پڕۆژە دەرەکییەکان لە نێوان 2026 بۆ 2022 گەیشتبووە 12 ملیار و 926 ملیۆن دۆلار.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک پەناخواز لە کەمپی ئێردینگ لە نزیک میونشن لە ئەڵمانیا. وێنە: رۆیتەرز

ئەڵمانیا بۆ رووداو: لە 3 مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا 135 کەس بۆ عێراق دیپۆرت کراونەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بە رووداوی راگەیاند، لە 3 مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا 135 کەس بۆ عێراق دیپۆرت کراونەتەوە. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە جێبەجێکردنی بڕیاری دیپۆرتکردنەوە لە ئەستۆی حکومەتی ویلایەتەکانی ئەڵمانیای فیدراڵ دایە.