دادی عێراق: ٣٥٢ هەڵاتووی بەندیخانەی ئەبو غرێب دەستگیركراونەتەوە

08-08-2013
ئاسۆ فیشەگی
نیشانەکردن بەندیخانەی ئەبو غرێب
A+ A-
رووداو-هەولێر

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیركردنەوەوی 352 هەڵاتووی بەندیخانەی ئەبوغرێب-ی راگەیاند.

سەعد مەعن، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێكدا كە ماڵپەری فەرمی وەزارەتەكە بڵاویكردووەتەوە رایگەیاند "ژمارەی هەڵاتوانی بەندیخانەی ئەبو غرێب لەنزیك بەغدا كە تاوەكو ئێستا دەستگیركراون گەیشتوونەتە ٣٥٢ دەستگیركراو".

لای خۆیەوە وەزارەتی دادی عێراق لەبەیاننامەیەكدا كە كۆپییەی بە(رووداو) گەیشتووە رایگەیاندووە "پێش پێنج رۆژ لەهەڵاتنی بەندكراوان لە بەندیخانەی ئەبو غرێب پۆلیسی فیدراڵی عێراقمان لە ئەگەری هێرشكردنی چەكدارانی قاعیدە بۆ سەر بەندیخانەكە ئاگاداركردەوە، بەڵام پۆلیسی فیدراڵی و كارگێڕی بەندیخانەی ئەبوغرێب رێوشوێنی پێویستیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشی قاعیدە نەگرتە بەر".

لە ٢١ تەمموزی رابردوو هەردوو بەندیخانەی ئەبو غرێب و تاجی لەنزیك بەغدا رووبەڕووی هێرشی چەكداری بوونەوەو لەئاكامدا نزیكەی ٨٥٠ بەندكراو لە بەندیخانەی ئەبو غرێب هەڵاتن، كە دەیان سەركردەی دیاری رێكخراوی قاعیدەیان لەنێودا بوو، هاوكات ٢٩ بەندكراو كوژران، بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی دادی عێراق.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە