وەزارەتی دەرەوەی عێراق: هێرشەکەی ئێران بەزاندنی سەروەریی خاکی عێراقە

09-01-2020
نیشانەکردن عێراق
A+ A-
رووداو - هەولێر
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزخانەی ئێرانی ئاگادارکردووەتەوە کە هێرش بۆ سەر بنکە سەربازییەکان لەنێو خاکی عێراقدا رەتدەکاتەوە و بە پێشێلکاریی سەروەریی عێراقی لە قەڵەم دەدات.
 
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوایکردووە لە هەموو لایەک کە خاکی عێراق وەک شوێنی یەکلاکردنەوەی ململانێکان بەکارنەهێنن.
 
وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق رایگەیاند ئەمڕۆ باڵیۆزی ئێرانیان بانگهێشتکردووە بە مەبەستی ئیدانەکردنی هێرشە موشەکیەکەی سوپای پاسداران، بەڵام بە هۆکاری ئەوەی باڵێۆز ئێستا لە ئێرانە، جێگری باڵیۆزیان بانگهێشتکردووە.
 
وەزارەتی دەرەوە دەڵێت "بەڕێز هەڵسورێنەری کارەکان ئاگادارکراوەیەوە ئەو هێرشکاریانە قەبوڵکراو نییە و پێشێلکاری سەروەری عێڕاقە."
 
رۆژی چوارشەممە سوپای پاسداران لە وەڵامی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس لەلایەن ئەمریکاوە، هێرشی موشەکی کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێڕاق. هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی

چوارچێوەی هاوئاهەنگی سەرکۆنەی هێرشەکەی حمس دەکات

چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەڵێ، "بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو تاوانە تیرۆریستییە دەکەین کە نوێژخوێنانی لە مزگەوتی ئیمام عەلی کوڕی ئەبی تالیب (سڵاوی خوای لێبێت) لە شاری حمسی سووریا کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی بوونە قوربانی."