رووداو - روومادی
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، کۆنترۆڵکردنەوەی چەند ناوچەیەکی نوێی لە شارۆچکەی هیت-ی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار لەژێر دەستی چەکدارانی داعش راگەیاند.
بەپێی راگەیێندراوێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کە رۆژی شەممە 9-4-2016 بڵاوكراوەتەوە، هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی ناوچەکانی شارۆچکەی هیت دەستیان بە پێشڕەوی کردووە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئاماژەی بەوەش كردووە، هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر توانیویانە ناوچەکانی جری، گەڕەکی خزر و مەرکەز شەباب کۆنترۆڵ بکەنەوە و بە ئاراستەی قایمقامیەتی شارۆچکەکە پێشڕەوی بکەن.
هەر بەپێی راگەیێندراوەکەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، لە گورزێکی ئاسامانی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانەوە بۆسەر ناوچەی جری، 39 چەکداری داعش کوژراون و 13ی دیکەیان بریندرابوون".
راگەیێندراوەکەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان روونیكردووەتەوە، هێزەکانیان تونیویانە نزیکەی هەزار کەس لەژێر دەستی داعش رزگار بەکەن و بەرەو ناوچەی ئارامیان ببەن.
رۆژی پێنجشەممە 7-4-2016 فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کۆنترۆڵکردنەوەی ناوندی شارۆچکەی هیتی لە رۆژئاوای ئەنبار لەژێر دەستی داعش راگەیاند. ئەوكات وابڵاوكرایەوە "هێزەکانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و لیوای 73 لە فیرقەی 16 ی سوپای عێراق توانیویانە ناوەندی شارۆچکەی هیت لەژێر دەستی داعش کۆنترۆڵ بکەنەوە و ئاڵای عێراق لەسەر باڵەخانەکانی ئەو شارۆچکەیە هەڵبدەن".
رۆژی پێنجشەممە 30-3-2016، هێزەکانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای هیت-یان لە رۆژئاوای ئەنبار راگەیاند و، رۆژی شەممە 2-4-2016 هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانیان بچنە نێو گەڕەکەکانی شارۆچکەکەو بارەگای پۆلیس لە گەڕەکی پیشەسازیی کونترۆڵ بکەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ