رووداو دیجیتاڵ
کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق ئاماری کوژراوانی لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێکەگەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاکانی عێراق راگەیاند.
رۆژی پێنجشەممە 9ـی نیسانی 2026، کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردوومانی پێگەکانی حەشدی شەعبی لە ماوەی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، سێ فەرماندە و 22 چەکداریان کوژراون.
فەرماندە و چەکدارە کوژراوەکانی حیزبوڵڵای عێراق بریتین:
ئەبو حەسەن فەرێجی، فەرماندەی باڵا
ئەبو عەلی عامری، فەرماندە
ئەبو عەلی جابری، فەرماندە
ئەحمەد حەموود دەراجی
بەها رەعد درێعی
سەجاد ئەحمەد ساعدی
لەیس یەحیا زەینی
شەهید حەیدەر غایب
عەون سەعید فازڵی
ناجی خنیاب دەراجی
حوسێن عەلی مووسەوی
مەحموود عاسم بوورغێف
سەجاد خەزر عەبوودی
حوسێن عەبدولهادی
موعتەز خەلیل ساعدی
ئەکرەم عەباس شەهابی
عەلی سەلمان وائیلی
سەلام جاسم کەنناس
هجران تەعیمە عەتتابی
محەممەد حامد عەزاری
حاتەم حەنزەل سەفرانی
عەلی کەریم ساعدی
غەزوان عارف سەعدوون
ماجد حسێن عەلوان
ئەحمەد سەبیح باجی
بەگوێرەی ئامارەکانی حەشدی شەعبی لە 40 رۆژی جەنگدا، 95 جار بنکە و بارەگاکانی گرووپەکانی سەر بە حەشدی شەعبی بۆردوومان کراون و 79 چەکداریان کوژراون.
زۆرترین گرووپ کە لەم ماوەیەدا بۆردوومان کراون هەردوو لیوای 45 و 47ی سەر بە کەتیبەکانی حیزبوڵڵا بووە، 12 جار بۆردوومان کراون. بۆردوومانکردنی ئەو گرووپانەی حەشدی شەعبی لە کاردانەوەی هێرشی هەندێکیان بووە بۆ سەر نێردە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
گرووپی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق کە وابەستەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، لە 40 رۆژی جەنگدا 831 هێرشیان بە درۆن و مووشەک کردووە.
ئەو گرووپە لە بەیانى 8ى نیسانەوە بڕیاریان دا بۆ ماوەی دوو هەفتە هێرشەکانیان لە عێراق و ناوچەکە رابگرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ