هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت رەشنووسی یاسای نەوت و گاز تاوتوێدەکات

09-08-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا باس لە دوایین هەوڵەکانی گەڵاڵەکردنی رەشنووسی یاسای نەوت و گاز و داخستنی دەروازە سنوورییە نافەرمییەکان کرا. 
 
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی رۆژی سێشەممە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق میوانداریی کۆبوونەوەی خولی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی کرد و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و چەندین دۆسیەی سیاسی و ئەمنی کراوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا باسی گفتوگۆ هەنووکەییەکان لەسەر پڕۆژەیاسای نەوت و گاز کراوە، ئەوەی کۆبوونەوەی تەکنیکی پێی گەیشتووە کە هەفتەی رابردوو بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ‌‌هێزە سیاسییەکان و بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شارەزایان و یاساناسان بەڕێوەچوو. 
 
حکومەتی عێراق دەڵێت، سوورە لەسەر بەردەوامیی گفتوگۆکان تاوەکو دەگەنە گەڵاڵەی رەشنووسی کۆتایی یاساکە، وەک زەمینەسازییەک تاوەکو رەوانەی پەرلەمانی بکەن؛ ئەوەش دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسندی دەکات. 
 
هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ ئەو رێکارانەی حکومەت کرا کە لەبارەی سەقامگیریی بازاڕی دراو گرتوونیەتیەبەر، دەشڵێن، هەوڵەکانی حکومەت بۆ دەستگیرکردن و راوەدوونانی گەورە یاریکەرانی دراو و ئەوانەی سەقامگیریی بازاڕ و ئابووری نیشتمانی دەشڵەژێنن، بەردەوامە. 
 
لەبارەی دەروازە سنوورییەکانیش، لەو کۆبوونەوەیەدا باسی میکانیزمەکانی داخستنی دەروازە سنوورییە نافەرمییەکان کرا، ئەوەش پاڵپشت بە رێککەوتنی سیاسی و هەوڵدان بە ئامانجی زیادکردنی داهاتی نانەوتیی دەوڵەت و چارەسەرکردنی یەک سەرچاوەیی پارەدارکردنی بودجەی فیدراڵی.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بووک و زاوایەک.

هاوژینی و جیابوونەوە لە عێراق کەمیکردووە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێ، لە تشرینی دووەمی 2025دا هاوژینی و جیابوونەوە بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە. مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار گرێبەستی هاوژینی و 5 هەزار جیابوونەوە تۆمارکراون.