رووداو دیجیتاڵ
دەستەی حەشدی شەعبی ئاماری قوربانییەکانی ریزەکانی راگەیاند و دەڵێت، لە دەستپێکی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لەگەڵ ئێران، نزیکەی 350 ئەندامیان کوژراون و بریندار بوون.
رۆژی هەینی، 10ـی نیسانی 2026، دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشەکانی "ئەمریکا و ئیسرائیل" بۆ سەر بنکە و بارەگاکانیان لە نێوان 28ی شوبات و 8ی نیسان، 79 ئەندامیان کوژراون و زیاتر لە 269 ئەندامی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی راگەیێندراوەکە، لە ماوەی ئەو شەڕەدا بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق رۆژانە رووبەڕووی بۆردوومان بوونەتەوە، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا و بابل کە زۆرترین هێرشیان کراوەتە سەر.
ئاماری بۆردوومان و زیانە گیانییەکان:
145 بۆردوومان
79 کوژراو
269 بریندار
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا
11 بۆردوومان
4 کوژراو
15 بریندار
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار
3 بۆردوومان
14 کوژراو
26 بریندار
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی ئەنبار
8 بۆردوومان
یەک بریندار
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژئاوای ئەنبار
15 بۆردوومان
21 کوژراو
43 بریندار
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای دیجلە
13 بۆردوومان
5 کوژراو
32 بریندار
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی واست
یەک بۆردوومان
یەک بریندار
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی فوراتی نێوەڕاست
یەک بۆردوومان
یەک بریندار
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی پشتێنەی بەغدا
یەک بۆردوومان
یەک بریندار
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە
3 بۆردوومان
یەک بریندار
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین
16 بۆردوومان
5 کوژراو
29 بریندار
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە
33 بۆردوومان
25 کوژراو
62 بریندار
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا
39 بۆردوومان
5 کوژراو
51 بریندار
کەتیبەی مووشەکەکان
یەک بۆردوومان
سێ بریندار
بۆردوومانکردنی ئەو گرووپانەی حەشدی شەعبی لە کاردانەوەی هێرشیان بووە بۆسەر نێردە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
هاوکات گرووپی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، لە 40 رۆژی جەنگدا 831 هێرشی بە درۆن و مووشەک کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ