بەرپرسێکی ئەمریکا بۆ رووداو: 8ی مانگ هێرش کرایە سەر ستافی باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا

10-04-2026
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، رۆژی 8ی نیسان لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا هێرش کراوەتە سەر ستافی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکات.
 
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداوی لە واشنتن گوت: "رۆژی 8ی نیسان، لە لایەن میلشیایەکی تیرۆریستیی عێراقییەوە بە درۆن هێرش کرایە سەر ستافی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا."
 
سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی ستافەکەیان، ئەو بەرپرسە ئەمریکییە گوتی: "هەموو ستافەکەمان سەلامەتن."
 
ئەو هێرشە کاردانەوەی تووندی واشنتنی بەدوای خۆیدا هێناوە. بەرپرسەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی "ناڕەزایەتیی تووند و سەرکۆنەی" خۆی گەیاندووەتە حکومەتی عێراق.
 
هەروەها گوتیشی: "داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە لێکۆڵینەوەیەکی تێروتەسەل لە هێرشەکە بکات و بەرپرسیارانی ئەو کارە رووبەڕووی سزا بکاتەوە."
 
تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق بە فەرمی هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو هێرشە و ناسنامەی ئەو گرووپەی هێرشەکەی ئەنجامداوە، بڵاونەکردووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

.

پێکهێنانی حکومەتی عێراق؛ شیعە لەسەر پۆستە سیادییەکان و سوننە لەسەر خاڵەکان ناکۆکن

ئەم هەفتەیە، هەفتەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەبێت، بەڵام کێشەی دابەشکردنی بەشێک لە وەزارەتەکان گرژی و ئاڵۆزیی خستووەتە نێو لایەنە سیاسییەکان. لەنێو ماڵی شیعە دا، سێ جەمسەری سەرەکی (مالیکی، حەکیم و عامری) لەسەر دوو پۆستی هەستیار و "سیادی" کە وەزارەتەکانی نەوت و ناوخۆن، خەریکە دەگەنە بنبەست.