لەتیف رەشید بۆ نزار ئامێدی: هیوای سەرکەوتنی بەردەوامت بۆ دەخوازم

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەکو 11یەمین سەرۆککۆماری عێراق.
 
لە بەشێکی پەیامەکەیدا لەتیف رەشید، هیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی عێراق دەخوازێت "لە بەجێگەیاندنی ئەو بەرپرسیارێتییە گەورە نیشتمانییە."
 
ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق، نزار ئامێدی بە زۆرینەی دەنگ وەکو یازدەیەمین سەرۆککۆمار هەڵبژێردرا و سوێندی یاسایی لەنێو پەرلەمان خوارد.
 
دەقی پەیامی پیرۆزباییەکەی لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق:
 
گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی کاک نزار ئامیدی دەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی کۆمار، هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازم لە بەجێگەیاندنی ئەو بەرپرسیارێتییە گەورەیە نیشتمانییە.
 
ئێمە پشت بە گرنگی پتەوکردنی پێشکەوتنی دەوڵەت و چەسپاندنی بناغەکانی سیستەمی دیموکراسی دەبەستین، بە شێوەیەک کە خواستەکانی هاووڵاتیان بۆ ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بگونجێت و گیانی پێکەوە ژیان لە نێوان هەموو چین و توێژەکانی دانیشتووان بەرز بکاتەوە.
 
هەروەها جەخت لەسەر گرنگی هەوڵی هاوبەش و کاری یەک تیمی دەکەینەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستا، هەنگاونان بەرەو پێشەوە لەسەر رێگای چاکسازی و گەشەپێدان، و بنیاتنانی دامەزراوەی بەهێز کە توانای جێبەجێکردنی خواستەکانی نەوەکانی داهاتوویان هەبێت.
 
د. لەتیف جەمال رەشید
سەرۆک کۆمار
11ی نیسانی 2026
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

سوودانی پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆککۆمار

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پیرۆزبایی لە نزار محەممەد سەعید ئامێدی دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆککۆماری نوێی عێراق و رادەگەیێنێت، ئەم هەنگاوە رێرەوی دیموکراسی و دەستووری لە وڵاتدا بەهێزتر دەکات.