نزار ئامێدی وەکو سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا و سوێندی یاسایی خوارد
رووداو دیجیتاڵ
نزار ئامێدی، بەربژێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق لە پەرلەمان بە بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەکان، وەکو سەرککۆمار هەڵبژێردرا.
لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق هیچ کام لە بەربژێران نەیانتوانی دەنگی پێویست (واتە 220 دەنگ) بەدەستبهێنێت و هەڵبژاردنەکە چووە گەڕی دووەم.
بەپێی ژمارەی دەنگەکان، نزار ئامێدی و موسەننا ئەمین لە گەڕی دووەم وەکو بەربژێری سەرۆککۆمار مانەوە. نزار ئامێدی بە بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەکان توانی ببێتە سەرۆککۆماری عێراق.

دوای سەرکەوتنی وەکو سەرۆککۆماری عێراق، نزار ئامێدی لەنێو پەرلەمانی عێراق سوێندی یاسایی خوارد و چەند گوتەیەکی پێشکێش کرد.
هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوای هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار رایگەیاند، دەبێت لە ماوەی 15 رۆژدا بەربژێرێک دیاری بکرێت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.
دەنگی جیاکراوەی هەردوو بەربژێرەکە بەم شێوەیە:
نزار ئامێدی: 227 دەنگ
موسەننا ئەمین: 15 دەنگ
پووچەڵ: 7 دەنگ
نزار ئامێدی: 227 دەنگ
موسەننا ئەمین: 15 دەنگ
پووچەڵ: 7 دەنگ