رێژەی هەژاری لە عێراق راگەیێندرا؛ لە دهۆک دوو بەرامبەر زیادی کردووە

12-03-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی دوایین رووپێوی کۆمەڵایەتی و ئابووریی وەزارەتی پلادانانی عێراق، دهۆک هەژارترین پارێزگای هەرێمی کوردستانە و موسەنناش هەژارترینی عێراقە. لە ئاستی عێراقدا کەمترین رێژەی هەژاری لە هەولێرە. گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانی عێراق دەڵێت، "رێژەی هەژاری و بێکاری لە عێراق دابەزیوە." 
 
عەبدولزەهرە هینداری، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانی عێراق، رۆژی چوارشەممە 12-03-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەگوێرەی رووپێوی ئابووری و کۆمەڵایەتیی ساڵی 2024، رێژەی هەژاری و بێکاری لە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووە. 
 
بە گوتەی هینداوی، "ئەم ساڵ هەژاری 3٪ کەمبووە، پێشتر 20.5٪بوو، ئێستا بۆ 17.5٪ دابەزیوە. هەروەها بێکاری  بۆ 14٪ دابەزیوە، لەکاتێکدا لە ساڵانی رابردوودا 16.5٪ بووە."
 
سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی داتا و ئامارەکانی وەزارەتی پلادانانی عێراق، کە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، زۆرترین رێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆکە و رێژەکەش لە بەرزبوونەوەدایە.
 
پار بەراورد بە ساڵی 2018دا، رێژەی هەژاری نزیکەی دوو هێندە زیادیکردووە، بەجۆرێک لە 2018ـدا 8.5٪ بوو، لە 2024ـدا گەیشتووەتە 15.3٪.
 
کەمترین رێژەی هەژاری لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەولێرە، کە 7.1٪ـە، دواتر سلێمانی دێت کە 8.1٪ـە. رێژەی هەژاری لە هەولێر لە ساڵی 2007ـدا 3.4٪ بوو، لە 2012ـدا بووە 3.6٪، لە 2018ـدا بۆ 6.7٪ بەرزبووەوە و لە 2024ـدا گەیشتە 7.1٪.
 
لە پارێزگای سلێمانی لە 2007دا 3.3٪ بوو، لە 2012دا بووە 2٪، لە 2018دا گەیشتە 4.5٪ و  لە2024ـدا بووە 8.1٪. 
 
لە پارێزگای دهۆک لە 2007دا 9.3٪ بوو، لە  2012دا بووە 5.8٪،  لە 2018دا گەیشتە 8.6٪ و لە 2024دا بووە 15.3٪یە. 
 
لە پارێزگای کەرکووک لە 2007ـدا 9.8٪ بوو، لە 2012ـدا بووە 9.1٪، لە 2018دا بۆ 7.6٪ دابەزی و لە 2024ـدا گەیشتە 10.9٪.
 
بەرزترین رێژەی هەژاری لە پارێزگای موسەننایە کە پار 40.3٪بووە، لەکاتێدا ساڵی 2018، هەژاری لەو پارێزگایە 52.1٪بوو.
 
گوتەبێژی وەزارەتی پلادانانی عێراق گوتی، "بەمنزیکانە وەزارەتەکەی ستراتیژییەتی سێیەمی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژاری دەستپێدەکات، کە پێنج تەوەر لە خۆدەگرێت و پێنج ساڵ دەخایێنێت (2025- 2029)."
 
بە گوتەی هینداوی، دەستپێکردنی ستراتیژییەکە دواکەتووە، تاوەکو ئەنجامی رووپێوی کۆمەڵایەتی و ئابووری 2023 بۆ 2024دەرکەوێت. 
 
ستراتیژەکە بریتییە لە: تەندروستی، دانیشتووان، خوێندن، داهات و خۆراک. ئەوەش بەگوێرەی نەخشەی رووپێوی کۆمەڵایەتی و ئابووری دەبێت.
 
پارێزگای موسەننا کە هەژارترین پارێزگا بوو لە ئاستی عێراق، رێژەی هەژارییەکەی 52.1٪بووە،  بەگوتەی عەبدولزەهرە هینداوی "ئێستا بۆ 40٪ دابەزیوە."
 
بەگوێرەی دوایین ئامار و داتا، کە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، رێژەی هەژاری بەگوێرەی ساڵ و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەم شێوەیە: 
 
رێژەی هەژاری بەگوێرەی پارێزگاکان:
 
هەولێر 
2007: ٪3.4
 2012:  ٪3.6
2018:  ٪6.7
2024:  ٪7.1
 
سلێمانی
 
2007: ٪3.3
2012:  ٪2
2018: ٪4.5
2024:  ٪8.1
 
دهۆک
 
2007: ٪9.3
2012:  ٪5.8
2018:  ٪8.6
2024:  ٪15.3
 
کەرکووک
 
2007:  ٪9.8
2012: ٪9.1
2018:  ٪7.6
2024: ٪10.9
 
نەینەوا
 
2007:  ٪23
2012: ٪34.5
2018:  ٪37.7
2024 : ٪13
 
دیالە
 
2007: ٪33.1
2012: ٪20.5
2018: ٪22.5
2024:  ٪18.8
 
موسەننا
 
2007 : ٪48.8
2012 : ٪52.5
2018:  ٪52.1
2024:  ٪40.3
 
قادسییە
 
2007:  ٪35
2012: ٪44.1
2018: ٪47.7
2024:  ٪29.1
 
میسان
 
2007: ٪25.3
2012: ٪42.3
2018: ٪45.4
2024 : ٪17
 
زیقار
 
2007: ٪32
2012: ٪40.9
2018: ٪33.9
2024: ٪15.3
 
واست
 
2007: ٪34.8
2012: ٪26.1
2018: ٪18.7
2024: ٪21.9
 
سەلاحەدین
 
2007: ٪39.9
2012: ٪16.6
2018: ٪17.9
2024: ٪19.1
 
ئەنبار
 
2007: ٪20.9
2012: ٪15.4
2018: ٪17
2024: ٪22.8
 
بەسرە
 
2007:  ٪32.1
2012: ٪14.9٪
2018: ٪16.2
2024:  ٪27.5
 
بابل
 
2007: ٪14.2
2012:  ٪14.5
2018: ٪11.1
2024:  ٪35.7
 
کەربەلا
 
2007: ٪36.9
2012: ٪12.4
2018: ٪13.8
2024:  ٪22.4
 
بەغدا
 
2007 : ٪12.8
2012: ٪12
2018:  ٪9.9
2024: ٪13.1
 
نەجەف
 
2007:  ٪24.4
2012 : ٪10.8
2018 : ٪12.6
2024 : ٪25.1
 
کۆی گشتی رێژەی هەژاری بەگوێرەی ساڵەکان بەمشێوەیەیە:
 
2007:  ٪22.9
2012:  ٪18.9
2018: ٪20.1
2024:  ٪17.5
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە