رووداو دیجیتاڵ
لە ناوچەی ئەعزمییەی باکووری بەغدا، کوڕێک باوکی خۆی دەکوژێت.
فەرماندەی پۆلیسی رەسافە لە بەغدا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە 11-7-2023 زانیارییان پێگەیشت کە "لە ناوچەی ئەعزەمییە رووداوێکی کوشتن هەیە و تێیدا تۆمەتبارێک باوکی خۆی کووشتوە و هەڵاتووە."
پۆلیسی رەسافە دەڵێت، "دوای چڕکردنەوەی هەوڵی هەواڵگری، گەڕان و پشکنین لە شوێنێک کرا و تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا کە خۆی لە کۆڵانێک حەشار دابوو. تۆمەتبار دانی بەوەدا نا کە تاوانی کوشتنەکەی کردووە و دواتر رادەستی لایەنی پەیوەندار کرا بۆ گرتنەبەر رێکاری یاسایی بەرامبەری."
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە ساڵی 2021دا زیاتر لە پێنج هەزار و لە ساڵی 2020دا زیاتر لە چوار هەزار و 700 و لە ساڵی 2019دا چوار هەزار و 180 تاوانی کوشتن لە عێراق کراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ