Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق

عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق

عێراق12-08-2024

عەلی سیستانی: مامەڵە لەگەڵ بازرگانانی مادەی هۆشبەر رێگەپێدراو نییە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هەستیار قادر

رۆژی بڵاوکردنەوە

12-08-2024

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت
عێراق31-05-2026

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت

چیرۆکی تراژیدیی خنکانی 7 کەس لە رووباری دیجلە؛ 6یان ئەندامی یەک خێزانن
عێراق31-05-2026

چیرۆکی تراژیدیی خنکانی 7 کەس لە رووباری دیجلە؛ 6یان ئەندامی یەک خێزانن

مەترسی لافاو هەیە؟ ئاوی فورات نزیکەی مەترێک بەرزبووەتەوە
عێراق31-05-2026

مەترسی لافاو هەیە؟ ئاوی فورات نزیکەی مەترێک بەرزبووەتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ 

عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق لە وەڵامى پرسیارى شوێنکەوتووانى ئەو مەزهەبە لەبارەى مادەى هۆشبەر دەڵێت، "نابێت مامەڵەى کڕین و فرۆشتن لەگەڵ بازرگانانى ئەو مادەیە بکرێت". 
 
نووسینگەى عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق وەڵامى چەند پرسیارێک دەداتەوە کە لەبارەى مادەى هۆشبەر و بازرگانیکردن پێوەى ئاڕاستەى کراون. 
 
عەلی سيستانى رایگەیاندووە، بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە رووی ئایینییەوە رێگەپێنەدراوە، بەڵام ئەگەر پزیشکێکى پسپۆر راسپێردرا بۆ هەندێک نەخۆشى دەرزى لە هەندێک جۆر لەو مادانە لە سنوورێکى دیایکراودا بەکاربێنێت، ئەوە ئاساییە.
 
لە شەش مانگى سەرەتای ئەم ساڵدا بەڕێوەبەرایەتیى بنبڕکردنى مادەى هۆشبەر و کارتێکەرە دەروونییەکانی عێراق دەستى بەسەر یەک تۆن و 822 کیلۆ و 740 گرام مادەى هۆشبەردا گرتووە.
 
عەلى سیستانی دەڵێت، بەکارهێنانى پارەى بەقاچاخبردنى مادەى هۆشبەر و فرۆشتنى بۆ هاوکاریش رێگەپێدراو نییە و ئەو پارەیەی لەو رێگەیەوە بەکاردەهێندرێت مامەڵەپێوەکردنى رێگەپێدراو نییە.
 
لە وەڵامى پرسیارێکى دیکەدا لە بارەى مامەڵەکردنى کڕین و فرۆشتن لەگەڵ ئەو کەسانەى کاری بەقاچاخبردن و بازرگانیکردن بە مادەى هۆشبەرەوە دەکەن، مەرجەعى باڵای شیعەکانى عێراق دەڵێت، "پێویستە بایکۆت بکرێن".
 
لە شەش مانگى یەکەمى ئەم ساڵدا 7 هەزار و 705 تۆمەتبارى مادەى هۆشبەر دەستگیرکراون، 1435یان بازرگانى مادەى هۆشبەر بوون و 147 بازرگانى نێودەوڵەتى لەنێو ئەواندا بوون.
 
عەلی سیستانى رایگەیاندووە، ئەگەر پیاوێک لە ماڵێکدا بەکارهێنەرى مادەى هۆشبەر بێت، پێویستە ژنەکەى هەموو رێگە شەرعی و یاساییەکان بەکاربهێنێت بۆ دوورخستنەوەى مەترسی مادەى هۆشبەر لە منداڵەکانى؛ ئەگەر ژنێکیش ئالوودەى مادەى هۆشبەر بێت و منداڵێکى بچوکى هەبێت، ئەگەر مەترسی لەسەر  منداڵەکە هەبێت، ئەوا مافى لە بەخێوکردنى ئەو منداڵە نامینێت و ئەو هەنگاوە بۆ پیاویش هەمان شێوەیە.