رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن، رۆژی دووشەممە، 13ی نیسانی 2024، رایگەیاند، ئەحمەد ئیسماعیل کرووی، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراقی لە مەنامە بانگهێشت کردووە و یاداشتێکی ناڕەزایەتیی فەرمیی پێداوە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی بەحرێن، وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن، سەرکۆنە و ناڕەزایەتیی تووندی وڵاتەکەی لەبارەی هێرشە درۆنییەکان دەبڕیوە" کە لە خاکی عێراقەوە ئاراستەی بەحرێن و ژمارەیەک وڵاتی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو دەکرێن.
شێخ عەبدوڵڵا بن عەلی ئال خەلیفە، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن، یاداشتە فەرمییەکەی رادەستی هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراق کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن داوای لە عێراق کردووە رێکاری دەستبەجێ بگرێتەبەر بۆ راگرتنی ئەو هەڕەشانە و رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەیان. دەشڵێت: "بەحرێن مافی خۆیەتی هەموو رێکارێکی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش، سەقامگیری و سەلامەتیی هاووڵاتییان و دانیشتووانی سەر خاکەکەی."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ