دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق: هەر کۆمپانیایەکی پشکنین سەرپێچی بکات لادەبرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایدەگەیێنێت، رێکاری تووند بەرامبەر ئەو کۆمپانیایانە دەگرنەبەر کە لە کاتی پشکنینی کاڵاکاندا سەرپێچی دەکەن و کۆمپانیای بەتوانا دەخرێنە شوێنیان. دەشڵێت: "ئامادەکاری بۆ کردنەوەی دەروازەی رەبیعە دەکرێت."

عومەر عەدنان وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، رۆژی دووشەممە، 13ـی نیسانی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەگەڵ فەییاز محەممەد، سەرۆکی دەزگای پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری کۆبوونەتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی هەڵسوکەوتی کۆمپانیا پشکنەرەکان.
 
عومەر وائیلی ئاماژەی بەوە کرد، جەختیان لەوە کردووەتەوە دەبێت تەنیا ئەو کاڵایانە رێگەیان پێبدرێت بێنە ناو عێراقەوە کە پشکنینی وردیان بۆ کراوە، ئەوەش "بە مەبەستی پاراستنی مافی بەکاربەر و رێگری لە هاتنی کاڵای بێ کوالێتی."
 
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق راشیگەیاند: "هەر کۆمپانیایەکی پشکنین پابەندی رێکارەکان نەبێت، سزادەدرێت و کۆمپانیای دیکەی بەتوانا لە شوێنی دادەنرێت. ئامانجمان ئەوەیە هەموو ئەو کاڵایانەی دێنە ناو وڵاتەوە، بەپێی ستانداردە جیهانییەکان وردبینی و پشکنینیان بۆ بکرێت."
 
سەبارەت بە کردنەوەی دەروازە نوێیەکان، عومەر وائیلی گوتی: "باس لە ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووریی رەبیعە کرا کە هاوسنوورە لەگەڵ سووریا، ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی پلانی دەستەکەدایە بۆ پەرەپێدانی دەروازەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی کارگێڕی و ئەمنی."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی بانکی ناوەندیی عێراق

رێکارەکانی پێدانی دوو هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی بە حاجییان دەستپێدەکات

لە ئەمڕۆوە ئەو کەسانەی بە نیازن بچنە حەج، دەتوانن مامەڵەکانیان پێشکێش بکەن بۆ وەرگرتنی دوو هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی. زیاتر لە پێنج هەزار هاونیشتمانیی هەرێمى کوردستان دەتوانن لێى سوودمەند بن.