عەلاوی: کێشەکانی عێراق بە ئەنیشتاینیش چارەسەر ناکرێت

14-02-2016
شۆڕش تەڵعەت
ئەیاد عەلاوی
ئەیاد عەلاوی
نیشانەکردن ئەیاد عەلاوی عێراق
A+ A-
ئاژانسەکان - رووداو

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی رایگەیاند، پرۆسەی سیاسی لە عێراق بە بنبەست گەیشتووە و "ئەگەر ئەنیشتاین بکەین بە وەزیر هیچ کام لە کێشەکانی عێراق چارەسەر نابن".

لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا، ئەیاد عەلاوی رایگەیاند چارەسەر لە وڵاتدا بە چاکسازی لەنێو ماڵی عێراقییەکاندا دەبێت، نەک بە گۆڕینی کەسەکان. ئاماژەی بەوەشکرد پرۆسەی سیاسی لە عێراق لە دەستێوەردانی دەرەکی بەدەرنییە، بەڵام پێویستە عێراقییەکان خۆیان بڕیار بدەن.

عەلاوی گوتیشی "هیچ رێوشوێنێک بۆ چارەسەرکردنی کرۆکی کێشەکان لە عێراقدا نییە و ئەگەریش ئەنیشتاین لە عێراق بکرێت بە وەزیر هیچ کام لە کێشەکان چارەسەر نابن".

ئەیاد عەلاوی راشیگەیاند، ئێستا بەشێکی گەورەی گەلی عێراق لە پرۆسەی سیاسی وڵاتدا بەشدار نییە و بەشەکەی دیکەش ستەمی لێدەکرێت و پشتگوێ خراوە. 

عەلاوی روونیشیکردەوە عەبادی هیچ شتێکی لەو بەڵگەنامەیەی کە لەبارەی چاکسازییەوە رایگەیاندبوو جێبەجێ نەکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە