پڕۆژەی گازیی ئیبن عومەر کۆتایی ئەم مانگە دەکەوێتە کار

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، پڕۆژەی گازیی ئیبن عومەر لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەست بە کار دەکات کە رۆڵێکی گرنگی لە کەمکردنەوەی سووتانی گاز و دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا دەبێت.
 
عیزەت سابیر ئیسماعیل، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری گاز، رۆژی سێشەممە 14ـی نیسانی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پڕۆژەی گازیی ئیبن عومەر لە پارێزگای بەسرە لە کۆتایی مانگی نیسان دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش هەنگاوێکی ستراتیژییە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نێوخۆیی و کەمکردنەوەی کاریگەرییە ژینگەییەکان.
 
بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری گاز گوتی، بەرهەمی رۆژانەی پڕۆژەکە بەم شێوەیە دەبێت: 80 ملیۆن پێی سێجای گازی وشک بۆ پاڵپشتیکردنی وێستگەکانی کارەبا، 500 بۆ 600 تۆن گازی شل (LPG) بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیی نێوخۆ و گازی ماڵان و زیاتر لە 1800 بەرمیل گازی چڕکراوە.
 
وەک عیزەت سابیر دەڵێت، ئەم پڕۆژەیە داهاتێکی دارایی باش بۆ دەوڵەت دەگەڕێنێتەوە.
 
عیزەت سابیر ئیسماعیل ئاماژەی بەوەش دا، لە قۆناخی یەکەمدا پڕۆژەکە توانای چارەسەرکردنی رۆژانە 70 ملیۆن پێی سێجا گازی خاوی دەبێت، ئەمەش دەبێتەهۆی گۆڕینی ئەو گازەی پێشتر دەسووتێنرا بۆ وزەیەکی بەرهەمهێنەر.
 
بە گوتەی بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق، پڕۆژەکە بە هەوڵی نیشتمانیی هاوبەشی نێوان کۆمپانیاکانی گازی باشوور، پڕۆژە نەوتییەکان و گازی بەسرە جێبەجێ کراوە. ئامانجی سەرەکیی وەزارەتیش لەم جۆرە پڕۆژانە، کەمکردنەوەی پشتبەستنە بە گازی هاوردەکراو و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانە بۆ هاووڵاتییان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاسمان

سیستمی چاودێریی کوالێتیی هەوا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دادەنرێت

وەزارەتی ژینگەی عێراق پڕۆژەیەکی نیشتمانی بۆ چاودێریکردنی کوالێتیی هەوا راگەیاند، کە لە قۆناخی یەکەمدا بەغدا و لە قۆناخەکانی دواتردا تەواوی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، لە ماوەی ساڵێکدا پڕۆژەکە لە هەموو پارێزگاکان تەواو دەبێت.