رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە ئەمڕۆ لە کۆی 23 وەزیر، دەنگ لەسەر 18یان بدرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوی گوت، "وەزارەتەکانی ناوخۆ، بەرگری، رۆشنبیری، کار و باروباری کۆمەڵایەتی و کۆچ و کۆچبەران، لەگەڵ هەر چوار جێگرەکەی سەرۆکوەزیران لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەنگیان لەسەر نادرێت و دوا دەخرێن".
ئەو بەربژێرانە بناسە کە ئەمڕۆ دەنگیان لەسەر دەدرێت:
فوئاد حوسێن
- بەربژێری وەزارەتی دەرەوە
- لەدایکبوون: 1949 - خانەقین
- بڕوانامە: دکتۆرا لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان
- زمانەکان: کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، فارسی، هۆڵەندی، تورکی
پۆستەکان:
وەزیری دەرەوەی عێراق (2020 - ئێستا)
جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئابووری
وەزیری دارایی عێراق (2018- 2020)
سەرۆکی پێشووی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
خالید شوانی
بەربژێری وەزارەتی داد
لەدایکبوون: 1975 - کەرکووک
بڕوانامە: دکتۆرا لە یاسای نێودەوڵەتی
پۆستەکان:
- وەزیری دادی عێراق (ئێستا).
- وەزیری پێشووی هەرێم بۆ کاروباری حکومەتی فیدراڵ
- ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران (دوو خول)
رێباز حەملان
بەربژێری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە
لەدایکبوون: 1981 - سلێمانی
بڕوانامە: بەکالۆریۆس لە یاسا
پۆستەکانی پێشوو:
- بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق
- وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان (2014 - 2019)
- سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان
- ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای نەوت و گاز
فەریق قاسم عەتا
بەربژێری وەزارەتی ناوخۆ
لەدایکبوون: 1963 - واست.
بڕوانامە: بەکالۆریۆس لە زانستە سەربازییەکان و ئەندازیاری
پلە: فەریقی ئەندازیار.
پۆستەکانی پێشوو:
- گوتەبێژی فەرمیی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان
- جێگری سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق
- گوتەبێژی فەرمیی پڕۆسەی "سەپاندنی یاسا" لە بەغدا
مستەفا جەبار سەنەد
بەربژێری وەزارەتی گەیاندن
لەدایکبوون: 1985 - بەسرە
بڕوانامە: بەکالۆریۆس لە ئەندازیاریی نەوت و ئابووری
پۆستەکان:
- ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران (لیژنەی دارایی)
- سەرۆکی شانەی بەدواداچوون لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران
- راوێژکار لە وەزارەتی نەوت
سروە عەبدولواحید
بەربژێری وەزارەتی ژینگە
لە دایکبوون: 1970 - سلێمانی
بڕوانامە: ماستەر لە زمانی عەرەبی
گرنگترین پۆستەکان:
ئەندامی پەرلەمانی عێراق (سێ خول)
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ
عەبدولکەریم عەبتان جبووری
بەربژێری وەزارەتی پەروەردە
لەدایکبوون: 1959 - بەغدا
بڕوانامە: بەکالۆریۆس لە یاسا
گرنگترین پۆستەکان:
- ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران (خولی سێیەم و پێنجەم)
- جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمان
- ئەندامی سەندیکای پارێزەران و رۆژنامەنووسانی عێراق
د. عەبدولحوسێن موسەوی
بەربژێری وەزارەتی تەندروستی
لەدایکبوون: 1977
بڕوانامە: دکتۆرا لە پزیشکی کۆمەڵ و پەتاکان
پۆستەکان:
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (دوو خول)
ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان
موسەننا تەمیمی
بەربژێری وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو
لەدایکبوون: 1966 - دیالە
بڕوانامە: ماستەر لە یاسا
پۆستەکان:
- ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (خولی شەشەم)
- پارێزگاری دیالە (2015 - 2024)
- سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە (2014)
- سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی باڵا لە پارێزگای دیالە
باسم محەممەد خزەیر
بەربژێری وەزارەتی نەوت
لەدایکبوون: 1966 - بەغدا
بڕوانامە: بەکالۆریۆس لە ئەندازیاریی نەوت
پۆستەکان:
- بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان
- راوێژکاری وەزارەتی نەوت بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکان
- بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای کنە و پشکنین
محەممەد کەربوولی
بەربژێری وەزارەتی پیشەسازی
لەدایکبوون: 1980
بڕوانامە: ماستەر لە کارگێڕی کار
پۆستەکان:
- ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (خولی شەشەم)
- پارێزگاری ئەنبار (2024).
- بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
- بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و کشتوکاڵ
فالح ساری عەبداشی
بەربژێری وەزارەتی دارایی
لەدایکبوون: 1965
بڕوانامە: بەکالۆریۆس لە کارگێڕی و ئابووری
پۆستەکان:
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (چوار خول)
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (2016)
ئەندامی لیژنەی هەمواری دەستووری عێراق
عامر خوزاعی
بەربژێری وەزارەتی خوێندنی باڵا
بڕوانامە: بەکالۆریۆس لە پزیشکی گشتی
پۆستەکان:
- وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئاشتەوایی (2008)
- ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (دوو خول)
- راوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئاشتەوایی
عەلی سەعد وەهیب
بەربژێری وەزارەتی کارەبا
لەدایکبوون: 1988
بڕوانامە: بەکالۆریۆس لە ئەندازیاریی کارەبا
پۆستەکان:
- جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری گرووپی کۆمپانیاکانی رەیان سەفینە
- شارەزا لە پەرەپێدانی وێستگەکانی کارەبا و پڕۆژە ستراتیژییەکان
- بەڕێوەبەری پڕۆژە گەورەکانی کەرتی وزە لە عێراق.
ئەحمەد عەزاوی
بەربژێری وەزارەتی پلاندانان
لەدایکبوون: 1981
بڕوانامە: بەکالۆریۆس لە ئەندازیاریی مەدەنی
پۆستەکان:
جێگری پارێزگاری سەڵاحەدین بۆ کاروباری هونەری (2016 -2017)
ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین (2013 -2016)
وەهب حەسەنی
بەربژێری وەزارەتی گواستنەوە
لەدایکبوون: 1968
بڕوانامە: بەکالۆریۆس لە یاسا و زانستە سەربازییەکان
پۆستەکان:
- ئەندامی دەستەی سەرکردایەتیی بەدر
- بەڕێوەبەری نووسینگەی ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر
- ئەفسەر لە وەزارەتی بەرگری
مستەفا عانی
بەربژێری وەزارەتی بارزگانی
لە دایکبوون: 1979
بڕوانامە: دکتۆرا لە یاسای گشتی
پۆستەکان:
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی بازرگانی (2023)
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تۆماری کۆمپانیاکان (2022)
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون (2021)
عەبدولڕەحیم شەممەرى
بەربژێرى وەزارەتى کشتوکاڵ
لەدایکبوون: 1971 - نەینەوا
بڕوانامە: کۆلێژى کارگێرى و دارایی
پۆست: ئەندامى خولى شەشەمى پەرلەمانى عێراق
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ