هەیبەت حەلبووسی پڕۆژەیاسای "خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ" دەگەڕێنێتەوە نێو پەرلەمان

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کار بۆ کاراکردنەوەی یاسای خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ دەکات و رایدەگەیێنێت، ئەم هەنگاوە وەک بژاردەیەکی ستراتیژییە بۆ بەهێزکردنی تواناکانی سوپا و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، رۆژی چوارشەممە، 15ـی نیسانی 2026، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان سەردانی وەزارەتی بەرگریی کردووە و لەگەڵ فەریق یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یاروڵڵا، سەرۆکی ئەرکانی سوپا و فەرماندە سەربازییەکان کۆبووەتەوە.
 
 لە کۆبوونەوەکەدا وردەکاریی ئاستەنگەکانی بەردەم دامەزراوەی سەربازی، پرسی تەمەنی خۆبەخشان و پەرەپێدانی تواناکانی سوپا تاوتوێ کراون.
 
سەرۆکی پەرلەمان باسی لە پێویستیی دووبارە چاوخشاندنەوە بە پرسی "خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ" کردووەتەوە و رایگەیاندووە کە پێشنیازی پڕۆژەیاسای خزمەتی زۆرەملێ دەخاتە نێو کارنامەی پەرلەمان، چونکە بە گوتەی ئەو "ئەمە پێویستییەکی ئەمنی و کۆمەڵایەتییە، بژاردەیەکی ستراتیژیە بۆ بونیادنانی بنکەیەکی مرۆیی خاوەن دیسپلین کە توانای هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی هەبێت."
 
سەبارەت بە گرنگیی یاساکە، لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە خزمەتی زۆرەملێ جگە لە لایەنە ئەمنییەکەی، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری، ئاراستەکردنی وزەی گەنجان بەرەو کارێکی رێکخراو و بەهێزکردنی روحیەتی نیشتمانی و تێکەڵبوونی پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق.
 
هەیبەت حەلبووسی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم بڕیارەی دوای راوێژ و گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران هاتووە، تاوەکو لە رێڕەوێکی یاساییدا تێپەڕێنرێت کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی و ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە قۆناخی داهاتوودا بکات.
 
بەگوێرەی داتاکانی ناوەندی توێژینەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دوای رووخانی رژێمی پێشوو، پۆڵ بریمەر، حاکمی مەدەنیی ئەمریکا لە عێراق، بە فەرمانی ژمارە 2 لە ساڵی 2003، سوپای عێراقی هەڵوەشاندەوە و کارکردن بە خزمەتی زۆرەملێی راگرت.
 
دەستووری ساڵی 2005ی عێراق لە ماددەی 9دا ئاماژەی بە "خزمەتی ئاڵا" کردووە، کە پێویست دەکات بە یاسا رێکبخرێت.
 
 لە ساڵی 2016دا وەزارەتی بەرگری پڕۆژەیاسایەکی ئامادە کرد، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی سیاسی و ترسی هەندێک لایەن لە لێکەوتە دارایی و کۆمەڵایەتییەکانی، تاوەکو ئێستا پەرلەمان دەنگی لەسەر نەداوە.
 
بەپێی ئەو یاسایە ئەو کەسەی خزمەتی سەربازی نەبێت لە هیچ دامەزراوەەیەکی دەوڵەت دانامەزرێت و تەمەنی دەبێت لە نێوان 18 تاوەکو 35 ساڵ بێت

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نووری مالیکی

گوتەبێژی دەوڵەتی یاسا: نووری مالیکی وەک بەربژێری چوارچێوەی هاوئاهەنگی ماوەتەوە

بڕیارە کۆبوونەوەی داهاتووی چوارچێوەی هاوئاهەنگی یەکلاییکەرەوە بێت. گوتەبێژی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەڵێ، هێشتا نووری مالیکی بەربژێرە و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی سادیقوونیش دەڵێ، مالیکی لە دەرەوەی بابەتی بەربژێری سەرۆکوەزیرانە