جبووری مژدەی واشنتنی بە سوننەکان راگەیاند

15-06-2015
دەشتی رواندزی
نیشانەکردن سەلیم جبووری
A+ A-

رووداو- هەولێر

سەلیم جبووری، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی ناوی رۆڵەی هۆزە سوننەکانە بۆئەوەی لە رێگەی واشنتنەوە راستەوخۆ پڕچەکیان بکات.

عیماد خەفاجی، گوتەبێژی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند كە سەلیم جبووری پەیوەندی بە كۆمەڵێک سەرۆکهۆز و سەرکردە ناوخۆییەکان لە ئەنبار كردووە، بۆئەوەی لیستی ناوی خۆبەخشان ئامادەبکەن، بە مەبەستی پڕچەککردنیان لەرێگەی واشنتنەوە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگاکەیان.

بەپێی راگەیێندراوێكی خەفاجی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشبینی دەکات لیستی ناوی خۆبەخشەکان بگاتە 10 هەزار کەس. بەپێی ئەو بەڵێنانەش کە جبووری لە کۆشکی سپی وەریگرتوون، ئەو خۆبەخشانە پڕچەک دەکرێن و لە بنکەی حەباننییە مەشق و راهێنانیان پێدەکرێت.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە