ئەفسەرێک و چوار ئەندامی خێزانەکەی لە شارەبان بریندار بوون

15-06-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەفسەرێک و چوار ئەندامی خێزانەکەی لە قەزای شارەبان بریندار بوون. پۆلیسی پارێزگای دیالە دەڵێت، "بوتڵی گاز گڕی گرتووە و رووداوەکە تیرۆیستی نییە."
 
شەوی رابردوو، لە قەزای شارەبانی سنووری پارێزگای دیالە، بوتڵێکی گاز لە ماڵی ئەفسەرێکی سوپای عێراقی گڕیگرت و بەو هۆیەوە ئەفسەرەکە و چوار ئەندامی خێزانەکەی بریندار بوون.
 
هەیسەم سەلمان شەمەری، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە رۆژی شەممە 15-06-2024 هەواڵەکەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاستکردەوە و گوتی، "بوتڵی گاز گڕیگرتووە؛ رووداوەکە تیرۆیستی نییە و هیچ کەسێکیش گیانی لەدەستنەداوە."
 
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە دەڵێت، "ئەفسەرەکە لە سوپای عێراق پلەی عەقیدە و لەگەڵ چوار ئەندامی دیکەی خێزانەکەی بریندار بوون، بەڵام دۆخی تەندروستییان جێگرە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پارەی دیناری عێراقی

بەڵێندەرانی عێراق: 30 تریلیۆن دینارمان لای حکومەتە

پاساوی کەمی نەختینە کێشەی لەنێوان بەڵێندەران و وەزارەتی دارایی عێراق دروست کردووە و بەهۆیەوە خۆپێشاندان دەکەن؛ بەگوێرەی یەکێتیی بەڵێندەرانی عێراق، حکومەت 30 تریلیۆن دیناریان قەرزدارە.