رووداو دیجیتاڵ
پەرلەمانی عێراق خشتەی دوو رۆژی کۆبوونەوەکانی بڵاوکردەوە؛ تاوتوێی 18 پڕۆژەیاسا دەکات، لەوانە دەنگدان بە 9 پرۆژەیاسا، کە خوێندنەوەی دووەمیان بۆ کراوە.
دووشەممە 15-09- 2025، فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق خشتەی کۆبوونەوەکانی رۆژانی 16 و 17ی ئەیلوولی بڵاوکردەوە، کە 18 بڕگە لەخۆ دەگرن، لەوانە خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ 9 پڕۆژەیاسا و دەنگدان لەسەر 9 پڕۆژەیاسای دیکە.
بەگوێرەی خشتەکە لەو دوو رۆژەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ 6 پڕۆژەیاسا و خوێندنەوەی دووەم بۆ سێ پرۆژەیاسا دەکرێت
سەرەکیترین ئەو پڕۆژەیاسایانەی لە خشتەکەدا هاتووە کە دەنگیان لەسەر دەدرێت، پڕۆژەیاساکانی مافی بەدەستهێنانی زانیاری، وزەی نوێبوەوە، تەندروستیی دەروونی-یە.
بەگوێرەى خشتەکە دیارترین ئەو پڕۆژەیاسایانەى خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ دەکرێت پڕۆژەیاساکانی چاودێریی نەوجەوانان، دەستەی عێراقی بۆ قەیران و کارەسات دەبن.
بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق بکرێت، بەڵام بەهۆى ئامادەنەبوونى رێژەى یاسایی پەرلەمانتارانەوە کۆبوونەوەکە نەکرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ