رووداو دیجیتاڵ
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق داخستنی ئاسمانی بەڕووی گەشتە فڕۆکەوانییەکاندا بۆ 72 کاژێری دیکە درێژ کردەوە، ئەوەش بەهۆی دۆخی ئەمنیی ناوچەکەوە.
رۆژی دووشەممە، 16ـی ئاداری 2026، جیهاد دیوان، گوتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، درێژکردنەوەکە لە کاژێر 12:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستپێدەکات تاوەکو هەمان کاژێری رۆژی پێنجشەممە 19ی ئادار.
بەهۆی هێرشی ئەمریکا/ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، لە 28ـی شوباتەوە ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتەکاندا داخراوە.
گوتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق رایگەیاند، داخستنی ئاسمانی عێراق گەشتەکانی هاتوو، رۆیشتوو و تێپەڕبوو دەگرێتەوە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری داخستنی ئاسمانی عێراق رێکارێکی خۆپارێزییە و لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامە بۆ دۆخی ئەمنی و پێشهاتەکانی دۆخی هەرێمی.
هەریەک لە ئێران، ئیسرائیل و ئەمریکا، ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردن بە مووشەک و فڕۆکە لە جەنگى نێوانیان بەکاردەهێنن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ