حیزبی دەعوەی ئیسلامی هەڵسەنگاندن بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەت دەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
حیزبی دەعوەی ئیسلامی رایدەگەیێنێت، هەڵسەنگاندن بۆ ئەو رووداوانە دەکەن کە لە رۆژی دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەت روویانداوە و جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەڵوێستێکی بەرپرسیارانە وەردەگرن.
 
راگەیێندراوەکەی حیزبی دەعوە لە رۆژی نیشتمانیی گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا هات، کە دەکاتە 16ی ئایاری هەموو ساڵێک، تێیدا جەخت لەوە دەکاتەوە، هەڵسەنگاندن بۆ ئەو ناکۆکی و ریزبەندییانە دەکات کە لە رۆژی دەنگدان لەسەر کابینەی وەزاری روویاندا و هەڵوێستی گونجاو وەردەگرێت کە لەگەڵ مێژوو و رۆڵ و قورسایی سیاسی و سیمبولی سەرکردایەتییەکەیدا بگونجێت. 
 
دەشڵێن، هەڵوێستەکەیان بە شێوەیەک دەبێت کە گوزارشت لە ئاراستەی گشتیی بانگخوازان و لایەنگرانیان و شەقامی بڕواداران بکات، کە چاوەڕێی هەڵوێستێکی بەرپرسیارانەی لێ دەکەن.
 
رۆژی پێنجشەممە، 14ـی ئایاری 2026، لە دانیشتنی پێدانی متمانە بە حکومەتەکەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو، تەنیا 14 وەزیر متمانەیان پێدرا، لە کاتێکدا دەنگدان لەسەر 9 وەزارەتی دیکە دواخرا، کە هەردوو وەزارەتی سیادیی بەرگری و ناوخۆ لەنێویاندا بوون.
 
لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا، هەردوو بەربژێرەکەی هاوپەیمانیی عەزم بۆ وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی رۆشنبیری، بەربژیری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و بەربژێرێکی دەوڵەتی یاسا بۆ وەزارەتی ناوخۆ متمانەیان پێنەدرا.
 
ئەم دواخستنە، ناکۆکیی تووند و تۆمەتبارکردنی یەکدی لەنێوان کوتلە سیاسییەکاندا دروستکرد و باسیان لە "ئامانجگرتنی سیاسی"ی هەندێک لە بەربژێرەکان کرد.
 
کابینەکەی زەیدی چۆن تێپەڕێندرا؟
 
کابینە وەزارییەکەی عەلی فالح زەید، لە 23 وەزارەت پێکهاتووە، 19 بەربژێری وەزیر برانە پەرلەمان، دەنگ بە 18یان درا و 14یان پەسند کران، یەکێکیان (وەزیری ناوخۆ) دواخرا و چواریش ماون بخرێنە دەنگدانەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چوارچێوەی هاوئاهەنگیی

مالیکی، عامری، حەموودی، فەییاز و ئەسەدی هاوپەیمانییەک پێکدەهێنن

بەرپرسێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان دەڵێ، (هاوپەیمانیی بەهێزەکان) لەنێو چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێکدەهێنرێ. سەرکردەیەکی دیکەی ئەو هاوپەیمانییەش شیعەیە دەڵێ، چوارچێوەی هاوئاهەنگی وەک خۆی دەمێنێتەوە.