کۆمیسیۆن بۆ رووداو: دووشەممە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیێنین

16-11-2025
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێ، سبەی دووشەممە، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رادەگەیێنن.
 
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سبەی دووشەممە، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق رادەگەیێنین."
 
دوای ئەم قۆناخە، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ئەنجامی فەرمیی هەڵبژاردن و ناوی بەربژێرە دەرچووەکان رەوانەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق دەکات بۆ ئەوەی پەسندیان بکات.
 
رۆژی یەکشەممە، 09-11-2025، دەنگدانی تایبەت و رۆژی سێشەممە، 11-11-2025، دەنگدانی گشتیی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو. 
 
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، 12-11-2025، کۆمیسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی راگەیاند.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و باڵیۆزی فەرەنسا

قاسم ئەعرەجی بۆ باڵیۆزی فەرەنسا: رێگە نادەین هیچ مەترسییەک بۆسەر ئاسایشی نێردە دیپلۆماسییەکان دروستبێت

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و پاتریک دورێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا کۆبوونەوە. ئەعرەجی رایگەیاند، حکومەتی عێراق پابەندە بە پاراستنی باڵیۆزخانەکان و رێگە نادات هیچ مەترسییەک بۆسەر ئاسایشی نێردە دیپلۆماسییەکان دروستبێت.