عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت راسپێردرا

17-03-2020
نیشانەکردن عەدنان زورفی
A+ A-
 
رووداو - هەولێر 

 
رۆژی سێشەممە 17-03-2020 د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بە فەرمی عەدنان زورفی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسری لە پەرلەمانی عێراق بۆ پێکهێنانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق راسپارد. 
 
دوێنێ دووشەممە باس لەوە دەکرا کە عەدنان زورفی گەیشتووەتە کۆشکی سەلام لە بەغدا بۆ ئەوەی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق رابسپێردرێت.
 
عەبوود عیساوی ئاماژەی بەوە کرد، "سەرۆککۆمار داوای لە عەدنان زورفی کردووە کە بچێت بۆ کۆشکی سەلام".
 
ناسنامەی عەدنان زورفی:
 
عەدنان عەبد خزەیر عەباس مەتر زورفی
 
ساڵی 1966 لە نەجەف لە دایکبووە 
 
لە 1983 پەیوەندیی بە حزبی دەعوەی ئیسلامییەوە کردووە 
 
بەکالۆریۆسی لە کۆلیژی فقهـی زانکۆی کوفە تەواو کردووە
 
ماستەری لە زانکۆی کوفە بەدەست هێناوە
 
لە  2004-2005 پارێزگاری نەجەف بووە
 
ساڵی 2006 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف بووە
 
لە  2006-2009 لە وەزارەتی ناوخۆ بریکاری یاریدەدەر بووە بۆ کاروباری هەواڵگری 
 
لە 2009-2015 پارێزگاری نەجەف بووە
 
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی وەفای عێراقییە
 
سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسرە لە پەرلەمانی عێراق
 
 
 

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و عەدنان زورفی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و عەدنان زورفی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی

چوارچێوەی هاوئاهەنگی سەرکۆنەی هێرشەکەی حمس دەکات

چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەڵێ، "بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو تاوانە تیرۆریستییە دەکەین کە نوێژخوێنانی لە مزگەوتی ئیمام عەلی کوڕی ئەبی تالیب (سڵاوی خوای لێبێت) لە شاری حمسی سووریا کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی بوونە قوربانی."