رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، تەیف سامی داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە لیستی مووچەی مانگی 7 و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 5 و 6 بنێرن.
رۆژی پێنجشەممە، 17ـی تەممووزی 2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دا.
هەڵکەوت عەزیزی، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا لەبارەی پەسندکردنی رێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت: "جیاوازییەکی کەم کراوە لە رەشنووسەکە و ئەمە تاوەکو کۆتایی 2025 بەردەوام دەبێت. دواتر لیژنەیەک دێتە هەرێمی کوردستان و بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە."
بەگوێرەی رەشنووسەکەی نێوان هەولێر و بەغدا، هەرێمی کوردستان دەبێت رۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات و 50 هەزاریشی بۆ نێوخۆ بەکاربهێنێت.
لەبارەی کاتی گەیشتنی پارەی مووچە، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە رووداوی گوت:" لە رۆژی یەکشەممەوە پارەکە دێت".
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لیستی مووچە ئامادەیە، دوای ناردنی پارەکە بۆ سەر هەژماری بانکی ناوەندی لە هەرێمی کوردستان، لیستی مووچە رادەگەیێندرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ