پڕچەککردنی مەزهەبەکان عێراق بەرەو ئایندەیەکی ناڕوون دەبات

18-03-2015
یەحیا بەرزنجی
رووداو
رووداو
نیشانەکردن مەزهەبەکان عێراق
A+ A-

رووداو - واشنتن

لەوکاتەی حکومەتی عێراق دەیەوێت شارەکانی ژێردەستی داعش بخاتە ژێر رکێفی خۆی، پشتی بە پڕچەککردنی میلیشیا شیعەکان و هەندێ لە تایەفە سوننییەکان بەستووە وەک چارەسەرێکی خێرای بارودۆخەکان، بێ گەڕانەوە بۆ لای مەترسییەکانی شەڕێکی ناوخۆیی دیکە.

لە عێراق ئەوەندەی هاوکێشە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان کاریگەریان هەیە بەسەر کایەکانەوە، دەسەڵاتدارانی عێراق تا رادەیەک دەستسپی دەردەکەون.

ئەمریکا ئاشنایە بە مەترسی زۆربوونی میلیشیا شیعەکان و کاریگەری ئێرانیش بەسەر ئەو هێزانەوە، بەڵام گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەو بەڵینەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی دڵخۆشە ئەگەر لە پشت ئەو بۆچوونە فەرمیانەشەوە تەگبیری دیكە نەبن.

هەرێمی کوردستان لە روبەڕووبوونەوەی داعش درێغی نەکردووە، زۆرێک لەو ناوچانەشی دەستکەوتووەتەوە کە لە دەستووری عێراق بە ناوچەی کێشەلەسەر ناویان دەبرا، هەرچەندە کورد هێشتا دەستی بە یاساوە گرتووە بۆ بە دەستهێنانەوەی ئەو ناوچانە، بەڵام رەنگە  دوای نەمانی داعش زمانی دیکە قسە بکات.

ئەگەر میلیشیاکانی شیحە ئێستا بەهۆی رووبەڕووبوونەوەی دعش پڕچەک کرابن، مەترسییە گەورەکە لەوەدایە، ئایندەی ئەو هێزە ئایینییانە ناڕوونە، لە دهاتوودا لوولەی تفەنگەکانیان روو دەکەنە کوێ؟

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە