رووداو- هه‌ولێر
بەهۆی خراپی بارودۆخی ئەمنییەوە 40 کرێکاری هیندی لە موسڵ چارەنووسیان نادیارە و حکومەتی ئەو وڵاتەش سۆراخیان دەکات. سه‌ید ئه‌كبرددین، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیند دەڵێت: "نه‌مانتوانیوه هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و هاونیشتمانیه هیندییانه‌دا بكه‌ین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكی زۆرمانداوه".
دوینێ سێشه‌ممه حكومه‌تی هیند رایگه‌یاند، جگە لەوەی ئه‌و كرێكاره هیندییانه‌ی له موسڵ رفێندراون، هاوکات 46پەرستارمان له شاری تكریت گیریانخواردووه و بەردەوام پەیوەندیمان هەیە لەگەڵیان تا رزگاریان بکەین. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی هیند سۆراش ریدی، نێرده‌ی پێشووی هیندستانی له ئێران ره‌وانه‌ی به‌غدا كردووە.
له لێدوانێكیاندا بۆ كه‌ناڵی BB په‌رستاره هیندییه‌كان له شاری تكریت ده‌ڵێن: "ئێمه سه‌لامه‌تین، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی نه‌خۆشخانه‌كه ئاماده‌نییه مووچه‌كانمان بداتێ، هاوكات هیچ جۆره كارێك ناكه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه وەستاون، جگه له به‌شی فریاكه‌وتن نه‌بێت."
14 له‌و په‌رستاره هیندییانه‌ی داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان كردووه بۆ هیند، هه‌رچی ئه‌وانه‌ی دیكه‌ن ده‌یانه‌وێت له شوێنی ئارامتر و دوور له تووندوتیژی له عێراق كاربكه‌ن. له‌و میانه‌یه‌شدا حكومه‌تی هیند له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هیند هۆشداریدایه هاووڵاتیانی خۆی بۆ گەشتنه‌كردن بۆ عێراق و داوای له‌وانه‌شكرد كه له‌و وڵاته ماونه‌ته‌وه، به زووترین كات به‌جێبهێڵن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ