Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق و کارمەندێکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێک لە رابردوودا

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق و کارمەندێکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێک لە رابردوودا

عێراق18-08-2025

تۆمەتی بەعسیبوون، پێشینەی تاوان و کێشەی بڕوانامە 474 بەربژێری پەرلەمانی عێراقی دوورخستەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هەستیار قادر

رۆژی بڵاوکردنەوە

18-08-2025

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت
عێراق31-05-2026

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت

چیرۆکی تراژیدیی خنکانی 7 کەس لە رووباری دیجلە؛ 6یان ئەندامی یەک خێزانن
عێراق31-05-2026

چیرۆکی تراژیدیی خنکانی 7 کەس لە رووباری دیجلە؛ 6یان ئەندامی یەک خێزانن

مەترسی لافاو هەیە؟ ئاوی فورات نزیکەی مەترێک بەرزبووەتەوە
عێراق31-05-2026

مەترسی لافاو هەیە؟ ئاوی فورات نزیکەی مەترێک بەرزبووەتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

474 بەربژێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخرانەوە، ئەوەش بە تۆمەتی پێشینەی ئەنجامدانی تاوان، بەعسیبوون و کێشە لە بڕوانامە یان بەڵگەنامەکانی بەربژێربوونیان.
 
ئەو ژمارەیە بەشێکە لە ئامارێک کە تۆڕی میدیایی رووداو لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستی کەوتووە.
 
دوورخستنەوەی 97 بەربژێریان بەهۆی ئەوە بووە کە مەرجی بەربژێربوونیان نەبووە و کەموکوڕی لە بەڵگەنامەکانیاندا هەبووە، یان کێشەیان بۆ رێژەى ژنان دروست کردووە، یان 20%ی رێژەی خاوەن بڕوانامەی سەرەتاییان لەنێو لیستەکەیان تێپەڕاندووە.
 
بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، دەبێت هەموو لیستێک 25%ی بەربژێرەکانی ژن بن، ناشبێت 20% زیاتری بەربژێرانی لیستەکە هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی بن.
 
88 بەربژێری دیکەش کە دوورخراونەتەوە، کۆت و بەندی تاوانیان لەسەر بووە؛ 36 بەربژێری دیکەش بڕگەی سێی مادەی حەوتی یاسای هەڵبژاردن گرتوونیەتەوە، کە تایبەتە بەو کەسانەی پێشینەی تاوانی ئابڕووبەر یان گەندەڵیی دارایی و کارگێڕییان هەیە.
 
موهەنەد سەڕاج، ئەندامی تیمی رۆژنامەوانیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "کاری کۆمیسیۆن بۆ وردبینی لە دۆسیەی بەربژێران کۆتایی هاتووە و دۆسیەکانیان نێردراوە بۆ 13 ناوەند و دامەزراوە و وەزارەتی عێراق، بۆئەوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیاندا بکەن."
 
بەگوێرەی ئامارەکە، 253 بەربژێری دیکە کە دوورخراونەتەوە، بڕگەی پێنج لە مادەی حەوتی یاسای هەڵبژاردن گرتوونیەتەوە، کە تایبەتە بەو کەسانەی یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری دەیانگرێتەوە، کە بە یاسای ریشەکێشکردنی بەعس ناسراوە.
 
نزیکەی 8000 کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەربژێر کردبوو، بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسیی خولی داهاتووی پەرلەمان.
 
موهەنەد سەڕاج رایگەیاند، "وادەیەکی دیاریکراو نییە بۆ تەواوبوونی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی بەربژێران و ئەوانەشی دوورخراونەتەوە دەتوانن لە دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن تانە لە دوورخستنەوەیان بدەن."
 
بڕیارە لە 11ـی تشرینی دووەمى ئەم ساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێ. عێراق و هەرێمی کوردستان بەسەر 18 بازنەدا دابەشکراون کە بەربژێران تیایاندا رکابەری دەکەن.