حەیدەر عەبادی: سەرمان لە بێدەنگیی بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا سوڕماوە

19-04-2022
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق سەرکۆنەی هێرش و ئۆپەراسیۆنە نوێیەکەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "سەرمان لەو بێدەنگییە سەیرەی ئەو دەستدرێژییانە سوڕماوە." 
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 19ی نیسانی 2022، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق لەبارەی ئۆپەراسیۆنی چڕنووک – قوفڵ کە لە رۆژی 18ی نیسانی 2022 ەوە لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، هەڵوێستی خۆی راگەیاند و لە راگەیێنسراوێکدا لەوبارەیەوە دەڵێت: "بەردەوام پێشێلکردنی سەرەوەیی عێراق لەلایەن تورکیاوە کارێکی مەترسیدارە و پەیوەندییەکانی هەردوولا بەرەو ئاقاری نادیار دەبات، ئێمە لەو بێدەنگییە سەیرەی لەسەر ئەو پێشێلکارییانە هەیە سەرمان سوڕماوە."
 
هەروەها دەڵێت: "ئەو بێدەنگییە هەڵوێستگەلێکن پرسیار دەوروژێنن لەبارەی بەرپرسیارێتیی دەوڵەت و هێزە سیاسییەکان بۆ پاراستنی وڵات و سەرەوەرییەکەی، داوا دەکەین تورکیا بە مافی دراوسێیەتی و وڵاتانی دیکەش چاو بە سیاسەتەکانییان بەرامبەر بە عێراقدا بخشێننەوە." 
 
بەرەبەیانی رۆژی 18ی نیسانی 2022 سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی بۆ سەر گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بە ناوی چڕنووک - قوفڵ لە باشووری کوردستان دەستپێکرد.
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەى ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەى سوپاى تورکیاى کرد و رایگەیاند؛ ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات رێکدەخات. 
هەروەها گوتەبێژێک بەناوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقەوە لە بارەی ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند پێویستە رێز لە سەروەرەیی عێراق بگیرێت و دووبارەبوونەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیاش لە عێراق "قبوڵنەکراو"ە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی واژۆکردنەکە بۆ رادەستکردنەوەی بارەگا سەرەکییەکەی یۆنامی.

یۆنامی واژۆکردنی بەڵگەنامەی رادەستکردنی بارەگا سەرەکییەکەی لە بەغدا راگەیاند

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی)، ئەمڕۆ شەممە واژۆکردنی بەڵگەنامەکانی تایبەت بە رادەستکردنەوەی بارەگا سەرەکییەکەی لە بەغدا بە حکومەتی عێراقی راگەیاند.