رووداو- بەغدا
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، بە هۆی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپاوە، 124 چەکداری داعش کوژراون و هەروەها ٤ زرێپۆشیان تێکشکێنراون.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رۆژی هەینی 19-6-2015 رایگەیاند " هێزە ئەمنییەکان و هێزی ئاسمانی عێراق توانیویانە دادگای شەرعی داعش لە رومادی لەنێوببەن، هەروەها 8 ئۆتۆمبێلی سەربازیشیان لە ئەنبار و کەرکووک و سەڵاحەدین تێكشكاندوون".
لە راگەیێندراوەکەدا وەزارەتی بەرگرى ئاماژەی بەوە كردووە، کە هێزە ئەمنییەکان و سوپا و هێزی ئاسمانی عێراق توانیویانە لە ناوچەی حوسەیبییە، کۆگایەکی گەورەی چەک و تەقەمەنی و ماددەی کیمیایی بەتەواوی خاپووربکەن.
جەختیشكراوەتەوە كە لە سەرجەم ئۆپەراسیۆنەكان 124 چەكداری داعش كوژراون و چوار زرێپۆشیش تێكشكێندراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ