عامر داوود و عادل محەممەد کورسیی کۆتای فەیلییەکانیان لە بەغدا و واست بەدەستهێنا

20-12-2023
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هەر یەکە لە عامر داوود و عادل محەممەد، توانییان دوو کورسیی کۆتای فەیلییەکان لە بەغدا و واست بەدەستبهێنن.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 19-12-2023، کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی 94.4٪ـی دەنگی لایەنەکانی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و کەرکووک بڵاوکردەوە.
 
کۆمیسیۆن رایگەیاند، رێژەی بەشداریی هاووڵاتییان و هاونیشتمانییان 41٪ـە و زیاتر لە شەش ملیۆن کەس دەنگیان داوە.

 

 
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی کۆمیسیۆن، عامر داوود ئیبراهیم شەریف، بە بەدەستهێنانی سێ هەزار و 436 دەنگ، کورسیی کۆتای فەیلییەکانی لە بەغدا مسۆگەر کرد.
 
کوردانی فەلیلی لە بەغدا، زیاتر لە گەڕەکەکانی کیفاح، مەدینە سەدر، جەمیلە، شەقامی فەلەستین و شێخ عومەر نیشتەجێن.
 
عادل محەممەد کازم فەیلی، دوو هەزار و 183 دەنگی بەدەستهێنا و توانی کورسیی کۆتای فەیلییەکان لە پارێزگای واست بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

 

 
عادل محەممەد کازم، هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە زمان و ئەدەبی فارسی.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دانیشتنی پێدانی متمانە بە حکومەتەکەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق

حیزبی دەعوەی ئیسلامی هەڵسەنگاندن بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەت دەکات

حیزبی دەعوەی ئیسلامی رایدەگەیێنێت، هەڵسەنگاندن بۆ ئەو رووداوانە دەکەن کە لە رۆژی دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەت روویانداوە و جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەڵوێستێکی بەرپرسیارانە وەردەگرن.