لە بەغدا بە درۆن هێرشکرایەسەر ناوەندی پشتیوانیی دیپلۆماسیی ئەمریکا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ناوەندی پشتیوانیی دیپلۆماسیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بۆردوومان کرا. 

دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەغدا بیسترا، هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی تۆڕی میدیایی رووداو لە بەغدا رایگەیاند، ناوەندی پشتیوانیی دیپلۆماسیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە درۆن بۆردوومان کرا. 
 
درەنگی شەوی رابردوو بەهەمان شێوە، ناوەندەکە بە درۆن بۆردوومان کرا. 
 
گرووپی چەکداریی سەرایا ئەولیا دەم بەرپرسیاریێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە و رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی "ئەرکێکی شەرعی" و وەک تۆڵەکردنەوەیەک بۆ خوێنی ئەو چەکدارانەی لە هێرشەکانی ئەمریکادا کوژراون، 3 هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی ئەمڕۆ هەینی ( 20ی ئاداری 2026) گرووپەکە، هێرشەکان وەک "تۆڵەسەندنەوەیەک بۆ خوێنی ئیمام سەید عەلی خامنەیی و گەنجانی خۆڕاگری عێراق" بوون، کە بە گوتەی ئەوان، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکادا گیانیان لەدەستداوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە